ڕادەست کرانی سەدان تیرۆریستی داعشی لە کوردستانی ئێراقەوە بۆ بەغدا
٨٥٣ زیندانیی تۆمەتبار بە ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستیی - تەکفیریی داعش لە کوردستانی ئێراق، ڕادەستی بەغدا کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "دیدار زێباری" بەرپرسی وەڵام دانەوە بە راپۆرتە نیودەوڵەتییەکان لە کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هەژماری زیندانیانی تۆمەتباربە ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ژولایی ٢٠١٧ هەتا مارسی ٢٠١٨ لە بەندیخانەکانی کوردستانی ئێراق گەیشتۆتە دوو هەزار و ٧٠٤ کەس.
"دیندار زێباری" وتیشی: لە نیو ئەم هەژمارە زیندانییەدا، ٨٥٣ کەس لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوو ڕادەستی کاربەدەستانی ئێراقی کراون.
ژمارێک لە بەرپرسانی ئێراقی هەژماری ئەو داعشییانەی نێو بەندیخانەکانی کوردستانی ئێراقیان تا پێنج هەزار کەس مەزەندە کردووە.
دەوڵەتی ئێراق ٢١ی دێسەمبەری ٢٠١٧ باسی کۆتایی هاتنی چالاکیی سەربازیی گرووپی تیرۆریستیی داعشی کرد، بەڵام پاشماوەکانی ئەم گرووپە بە شێوەی پرژ و بڵاو و جار و بار هێرش دەکەنە سەر هەندێ ناوچەی ئەم وڵاتە.