هێزی پێشمه‌رگه ‌و ناوخۆ له‌ سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i342378-هێزی_پێشمه_رگه_و_ناوخۆ_له_سلێمانی_خۆپیشاندانیان_کرد
به‌ مه‌به‌ستی ره‌ت کردنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2018 15:46 Asia/Tehran
  • هێزی پێشمه‌رگه ‌و ناوخۆ له‌ سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد

به‌ مه‌به‌ستی ره‌ت کردنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا یادداشتێکی ئاماده‌کراو ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و دادگای باڵای فیدڕاڵ و ئه‌ندامانی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرا.

به‌شداربوووانی خۆپیشاندانه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وان بێ وه‌ڵام نابێت و ئه‌و خیانه‌ت و سازشکارییه‌ له ‌بیر ناکه‌ن.