نێچیرڤان بارزانی : هاوپەیمانیی سەدرو عامری بە تەنیایی ناتوانێ گرفتەکانی عێراق چارەسەر بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i342470-نێچیرڤان_بارزانی_هاوپەیمانیی_سەدرو_عامری_بە_تەنیایی_ناتوانێ_گرفتەکانی_عێراق_چارەسەر_بکات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە هاوپەیمانییەکەی نێوان سائیروون و فەتح ، وێڕای بە ئەرێنی نرخاندنی ئەم هەنگاوە جەختی کردووە کە ئەم هاوپەیمانییە بە تەنیایی ناتوانێ گرفتەکانی عێراق چارەسەر بکات و چارەسەریی ئەو گرفتانە پێویستی بە پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی بەرفراوانترە لە لایەن پارتە بەرەوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2018 12:47 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی : هاوپەیمانیی سەدرو عامری بە تەنیایی ناتوانێ گرفتەکانی عێراق چارەسەر بکات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە هاوپەیمانییەکەی نێوان سائیروون و فەتح ، وێڕای بە ئەرێنی نرخاندنی ئەم هەنگاوە جەختی کردووە کە ئەم هاوپەیمانییە بە تەنیایی ناتوانێ گرفتەکانی عێراق چارەسەر بکات و چارەسەریی ئەو گرفتانە پێویستی بە پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی بەرفراوانترە لە لایەن پارتە بەرەوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی كەناڵی ئاسمانیی سەحەر، نێچیرڤان بارزانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ، لە کاردانەوە بەرامبەر بە ڕاگەیەندرانی ڕێککەوتنی نێوان هاوپەیمانیی سائیروون بە ڕابەرایەتیی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانیی فەتح بە سەرکردایەتیی هادی عامری ، وێڕای بە ئەرێنی نرخاندنی ئەم هاوپەیمانییە ڕایگەیاند: ئەو بارودۆخە تەنیا بە هاوپەیمانیکردنی دوو لیست چارەسەر ناکرێت، دەبێ هاوپەیمانییەکی فراوان و گشتگیر دروست بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکانی عێراق بدۆزرێتەوە و، هەموو پێکهاتەکانی عێراق خۆیان بە هاوبەشی بەڕێوەبردنی عێراق بزانن، هەروەها مافی هەمووان بەپێی دەستوور پارێزراو بێت. دەبێ هاووڵاتیانی عێراق بگەنە ئەو مافە مەدەنی و سیاسی و خزمەتگوزاریانەی کە لە دەستووری عێراقدا بۆیان دیاری کراون، ئەوەش بە دروستبوونی هاوپەیمانییەکی فراوان و بەهێز بەدی دێت.

نێچیرڤان بارزانی بەناوی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش لە بارەی هەڵوێستی پارتەکەیەوە لە مەڕ هەڵس و کەوت لەگەڵ پارت و کۆتلەکانی دیکەی عێراقیش وتی:ئەو هاوبەشییەی ئێستا لە هەڵوێستەکاندا لەنێوان پارتی و یەکێتیدا دروست بووەتەوە گرینگە، بەڵام هەروەک پێشتریش گوتوومانە، دەبێ لیستە بەرەوەکان لە هەرێمی کوردستان پێکەوە دابنیشین و کارنامەیەکی هاوبەشمان هەبێت بۆ دانوستان لەسەر بنەمای مافەکانمان لە دەستووری عێراقدا لەگەڵ لایەنە بەرەوەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێش داگرت کە:ئێمە ئێستا نامانەوێت ببینە بەشێک لە هیچ هاوپەیمانییەک، بەبێ ئەوەی بەرچاوڕوونیمان هەبێت لەسەر کارنامەی ئەو هاوپەیمانیانە بۆ بەشداریکردنی لیستەکانی دیکە و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان و بە تایبەتیش مافی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی عێراق .