بڕیاری پارتی بۆ پەیوەست بوون بە ھاوپەیمانیی سائیروونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i342602-بڕیاری_پارتی_بۆ_پەیوەست_بوون_بە_ھاوپەیمانیی_سائیروونەوە
ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق باسی بڕیاری ئەم لایەنەی کرد بۆ پەیوەست بوون بە ھاوپەیمانیی سائیروون و فەتح دوای پشووی جێژنی ڕەمەزان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2018 14:56 Asia/Tehran
  • بڕیاری پارتی بۆ پەیوەست بوون بە ھاوپەیمانیی سائیروونەوە

ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق باسی بڕیاری ئەم لایەنەی کرد بۆ پەیوەست بوون بە ھاوپەیمانیی سائیروون و فەتح دوای پشووی جێژنی ڕەمەزان .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، دانا جەزا لە وتووێژێکدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھاوپەیمانیی ئەم دواییە لەنێوان سائیرۆن بە ڕابەرایەتیی موقتەدا سەدرو ئەلفەتح بە سەرکردایەتیی ھادی عامری، ھەنگاوێکی بوێرانە و گرینگ دێتە ئەژمار، وتی: ئەم ھەنگاوە بوار بۆ پەیوەست بوونی لایەنە کوردستانییەکان بەو ھاوپەیمانییە ئوای جێژنی ڕەمەزان خۆش دەکات.

ناوبراو وتووشیەتی: پارتە کوردستانییەکان بەنیازن بە شێوەی یەکانگیرو یەکدەست بە ھاوپەیمانیی سائیروون و فەتحەوە پەیوەست بن، چونکو پەیوەست بوونی جیاجیای کوردەکان بەم ھاوپەیمانییەوە بە قازانجیان نییە.

ھەر لەم حاڵەدا چاودێرێکی پرسە سیاسییەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە: عەبادی و مالکی و حەکیمیش بە ھاوپەیمانییەکەی سەدرەوە پەیوەست دەبن.

واسق ھاشمی چاودێری پرسە سیاسییەکانی عێراق وتوویەتی: لەماوەی چەند ڕۆژی داھاتووش دا شایەتی پەیوەست بوونی ھاوپەیمانیەکانی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی ، ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی  نوری مالکی و ڕەوتی حیکمە بە ڕابەرایەتیی عەممارحەکیم بەم ھاوپەیمانییەوە دەبین.

چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق بە ئامادەبوونی ٢٧ هاوپەیمانیی هەڵبژاردەیی و ٢٠٥ پارت و ڕەوتی سیاسیی ڕۆژی ١٢ی مانگی مەی بەڕێوە چوو و سەرجەم ٨٨ لیستی هەڵبژاردن ململانێیان تیادا کرد بۆ دەس خستنی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان.

بە پێی دەرەنجامی یەکجاریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق، هاوپەیمانییەکانی سائیرون (موقتەدا سەدر)بە ٥٤ کورسی، ئەلفەتح (هادی عامری) بە ٤٧ کورسی، ئەنەسر (حەیدەر عەبادی) بە ٤٣ کورسی، دەوڵەتی یاسا (نووری مالکی) بە ٢٥ کورسی، وەتەنییە (ئەیاد عەلاوی) بە ٢٢ کورسی و ڕەوتی حیکمەت (سەیید عەمار حەکیم) بە ١٩ کورسی و ئەلقەرار (ئوسامە نوجەیفی) بە ١٣ کورسی زیاترین پشکیان لە  پەرلەمانی داھاتووی عێراق دا بە خۆیان تەرخان داوە.