مەسعوود بارزانی داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی گشتداگری کرد لە ئێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i342684-مەسعوود_بارزانی_داوای_بەڕێوەچوونی_کۆبوونەوەیەکی_گشتداگری_کرد_لە_ئێراق_دا
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی کە ئێراق بۆ دەستپێکردنی وتووێژێک بەمەبەستی جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتی ، پێویستی بە بەشداری هەموو تاقم و حیزبە سیاسییەکان هەیە، داوای بەڕێوەچونی کۆبوونەوەیەک تۆکمەوتەواو بە بەشداری هەموو تاقمە سیاسییەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2018 07:29 Asia/Tehran
  • مەسعوود بارزانی داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی گشتداگری کرد لە ئێراق دا

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی کە ئێراق بۆ دەستپێکردنی وتووێژێک بەمەبەستی جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتی ، پێویستی بە بەشداری هەموو تاقم و حیزبە سیاسییەکان هەیە، داوای بەڕێوەچونی کۆبوونەوەیەک تۆکمەوتەواو بە بەشداری هەموو تاقمە سیاسییەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستانی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،    مەسعود بارزانی  سەروکی  پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا   بانگی  هەموو  تاقمە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ  بەڕێوە چوونی  کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی بەدەست هاتنی  ڕێگەچارەیەکی ئاشتیانە و  شیاو بۆ گرفتەکان و  کۆتایی دان بەو گرفتانە   و وەلانانی ناکۆکییەکان کە ئەم وڵاتە ساڵەهای ساڵە بەرەوڕوویەتی.

لەم بەیاننامەیە کە لەلایەن  نووسینگەی  پارتییەوە بڵاو بووەتەوە بارزانی هیواداری دەربڕیوە کە هەموو تاقم و حیزبە سیاسییەکان دوای  پشوودانی  جەژنی ڕەمەزان  لە وتووێژێکی ئەرێنی و شیاو بە ئامانجی  هاتنە دی بەرژەوەندیی  هەموو  تاقمە ئێراقییەکان بە پێی دەستووری  ئێراق کە خەڵک لە ساڵی 2005 دەنگیان پێ داوە، بەشداری بکەن  .