لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک ئەفسەر وپێشمەرگە دەستگیرکران
به‌هۆی دیارنه‌مانی ژماره‌یه‌ک چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نی که هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان ناردووه، ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه ده‌ستبه‌سه‌رکراون.
قادر ڕه‌زگه‌یی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی کوردستان، به‌میدیای یه‌کێتی راگەیاندووە، "به‌هۆی دیارنه‌مانی ژماره‌یه‌ک چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نی که وڵاتانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان ناردووه که هه‌ندێک له‌و چه‌کانه فرۆشراون، حکومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌کی بۆ به‌دواداچونی پێکهێناوه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو که "ڕێکاریی یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر دیارنه‌مانی ئه‌و چه‌کانه، هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی چه‌که‌کانیان فرۆشتووه، ده‌ستبه‌سه‌رکراون‌و موچه‌ی به‌شێکی تریش له‌ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌کان به‌تۆمه‌تی فرۆشتنه‌وه‌ی چه‌ک ڕاگیراوه”.
قادر ڕه‌زگه‌یی رونیکردۆته‌وه که ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی چه‌که‌کانیان کڕیوه‌ته‌وه، ئازادکراون، راشیگه‌یاندووه، "به‌شێکیان په‌یوه‌ندیان به‌ئێمه‌وه کردووه که چه‌که‌کانیان نه‌فرۆشتووه، به‌ڵکو له‌کاتی شه‌ڕوپێکدادانه‌کان‌و گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیده‌کان، چه‌که‌کانیان لێ به‌جێماوه، به‌شێکی تریشیان پێیان ڕاگه‌یاندوین که چه‌که‌کانیان له‌کاتی هێرش‌و په‌لاماره‌کان ون بووه‌و که‌وتونه‌ته ده‌ستی دوژمن”