ڕوودانی 2 تەقینەوەی تڕۆڕیستی لە ڕۆژئاوای کەرکووکی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i342730-ڕوودانی_2_تەقینەوەی_تڕۆڕیستی_لە_ڕۆژئاوای_کەرکووکی_ئێراق
سەرچاوە مێدیاییەکان باس دەکەن لە ڕوودانی 2 تەقینەوەی تڕوڕیستی لە ڕۆژئاوای کەرکووکی ئێراق و بریندار بوونی ژۆمارێک لە هێزە ئاسایشیەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2018 14:44 Asia/Tehran
  • ڕوودانی 2 تەقینەوەی تڕۆڕیستی  لە ڕۆژئاوای کەرکووکی ئێراق

سەرچاوە مێدیاییەکان باس دەکەن لە ڕوودانی 2 تەقینەوەی تڕوڕیستی لە ڕۆژئاوای کەرکووکی ئێراق و بریندار بوونی ژۆمارێک لە هێزە ئاسایشیەکان .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی شەمەی  هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە  لە سوومریە نیوز  ئەو تەقینەوەگەلە  لە نزیکی  شارۆچکەی  ئەلحەویجە  لە  ڕۆژئاوای  کەرکووک  ڕووی دا . بە دوای ڕوودانی  ئەو  دوو تەقینەوە ژومارێک لە هێزە ئاسایشیەکانی جێگیر لە نزیکیی  ئەلحەویجە  بە توندی  بریندار بوون   و گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە .

لە هەمان حاڵدا  هێزە هاوبەشەکانی  ئێراقی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان ڕێ و شوێنێکی توندیان  لە سەرانسەری ئەو وێلاتە   بۆ وێنە بەغدا  دامەزراندووە  تا   بەربگرن لە هەر جۆرە  پەلامارێکی  ئەگەری تڕوڕیستی .  ئەحمەد خەلەف   لە هێزەکانی پولیسی بەغدا  لەوبارەوە وتی  هێزەکانی خەباتگێڕ لە گەڵ تڕوڕیزم  پولیسی  خۆجێیی   ئەرتەش    پولیسی  فیدڕاڵ   دەزگە هەواڵگری و ئاسایشیەکانی پشتیوان لە سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینیەوە  (دوێنێ )  لە سەرانسەری  بەغدا  لە حاڵی ئامادە باش دان و ئەو ئامادە باشە  ئاسایشیە  تا کۆتایی  جێژنەکانی ڕەمەزان  درێژەی دەبێت . لە لایەکی دیکەوە  سەرگورد  حەبیب ئەلشەمڕی  لە هێزە سەربازیەکانی  ئێراقیش  ڕایگەیاند  " هێزێکی هاوبەش  لە ئەرتەش  و حەشدی شەعبی  لە ناوچەی  " نەفت خانە "  لە باکووری  ڕۆژهەڵاتی  پارێزگای دیالە  لە ئوپڕاسیونێکدا  تڕوڕیستانی   داعشی  گەمارۆ دا  کە  بووە هوی  کوژرانی  دوو تڕوڕیست  و بریندار بوونی  لانیکەم  3 کەسی دیکە . سەرەڕای  شکستی داعش  لە ئێراق  ئەندامانی   ئەو تاقمە تڕوڕیستیە  هەروا بە شێوەی  پڕژ وبڵاو  لە ناوچە سنووریەکانی  ئێراق و سووریا  ئامادەن  کە هێزەکانی  ئوەرتەشی  دوو وڵات  خەریکی پاکتاو کردنی  ئەو ناوچەگەلەن .