وەڕێ کەوتنی سیستمی دەرکردنی ڤیزای ئەلەکترۆنیکیی کونسولخانەی ئێران لە هەولێر
کونسولخانیە ئێران لە هەولێر ، بە دەرکردنی ئاگاداریەک ، باسی وەڕێکەوتنی سیستمی دەرکردنی ڤیزای ئەلەکترۆنیکی کرد بە مەبەستی خێرایی لە دەرکردنی ڤیزا .
بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر ، کۆنسولخانەی کۆماری ئسلامیی ئێران لە هەولێر ، رایگەیاند : بەڕێ خستنی سیتمی دەرکردنی ڤیزا لە لایەن ئەم کونسولخانەوە لە هەولێر بە مەبەستی خێرایی دان بە پێشکەش کردنی راژەکاریی بە داواکارانی ڤیزا و کەمکردنەوەی تێچووی زیادی و ڕادەست کردنی خێرای ڤیزا ئەنجام بووە و تیچووی زیادی هەڵناگرێ .
بە پێی راگەیاندنی کونسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ، داواکاران دەتوانن بە هاسانی بچنە نێو سیستمی ڤیزای ئەلەکترۆنیک و تۆمارکردنی زانیارەکانی پاسپۆرت و کۆمپانیا ئینتەرنێتیەکان دەتوانن ئەوپەڕی بڕی سێ هەزار دیناری عێراقی وەک حەقدەست بۆ تومارکردنی داوای ڤیزا وەرگرن .
کونوسولخانەکانی کوماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە 22 ی ئایاری رابردووەوە دراوی خۆجێیی ( واتە دینار ) یان کردووە بە بنەمای تێچووی راژەکاریی کونسولیی لەوان تێچووی دەرکردنی ڤیزا .