پێشڕەویی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i343110-پێشڕەویی_سوپای_تورکیا_لە_باکووری_عێراق
وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا باسی پێشڕەویی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە بۆناوچەی قەندیل لە باکووری عێراقی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2018 17:44 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا باسی پێشڕەویی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە بۆناوچەی قەندیل لە باکووری عێراقی کردووە.

"مەولوود چاووش ئوغلۆ"ڕۆژی سێشەممە لەوتووێژ لەگەڵ کەنالی تەلەفیزیۆنیی (ئین تی ڤی) تورکیا وتی:پێشڕەویی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆناوچەی قەندیل بەپێی نەخشەی لەپێشدا دیاری کراووبۆ سەرکوت کردن و لەناوبردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاپە.کە.کە ئەنجام بووە. چاووش ئوغلۆ بە ئاماژەدان بە ئیدعا وبانگەشەکان لەمەڕ ئەمەی کە پەلامار بۆسەر قەندیل لەچوارچیوەی هەوڵەکان بۆ پەرەی دەنگی حیزبی دەسەڵاتداری دادوگەشە پیدانی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وسەرۆک کۆماری ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ژوئەنی ئەم وڵاتەیە وتی: ئەم پەلامارە هیچ پێوەندیەکی بەم مەسەلەوە نیە. تورکیا بانگەشە دەکات ، ناوچەی شاخاویی قەندیل کە لەمەودای چل کیلومیتریی باشووری ڕۆژهەڵاتی سنووری تورکیا لەگەڵ پارێزگەی هەولێری عێراق دایە ، بنکەی سەرەکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە،کە،کەیە . ئانکارا بە پێچەوانەی بیروڕای دەوڵەتی عێراق لە ساڵەکانی ئەم دواییە زۆرجار بە بیانوی سەرکوت کردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ، پە.کە.کە بۆناو خاکی ئەو وڵاتە دەسدرێژی کردووە کە لەگەڵ کاردانەوەی دەوڵەتی عێراق ووڵاتانی جیهان ڕووبەڕوو بووەتەوە. ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکرانی پرسی کوردەکان لە تورکیا لە مانگی دێسەمبەری ٢٠١٢ دەسپێکراو دوابەدوای تەقینەوەی ژوییەی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیرا ودوای ئەوە هێزەکانی سوپای تورکیا وپارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماربۆ سەر بنکە وبارەگای یەکتریان دەسپێکردەوە. بەپێی ئامار وسەرژمێری بڵاوکراوە لەم ماوەیە، لانی کەم شەشسەد هێزی ئەمنیەتی تورکیا وفرەتر لە حەوت هەزارئەندامی پە.کە.کە کوژراون.