پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەڵپەسێردرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344989-پۆستی_سەرۆکایەتیی_هەرێمی_کوردستان_هەڵپەسێردرا
پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی هەڵپەسارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2018 06:28 Asia/Tehran
  • پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەڵپەسێردرا

پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی هەڵپەسارد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا؛ بە پێی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ناوچەی کوردستانی ئێراق بەڕێوە ناچێ.

ئەو یاسایە ئەرکی ئەوەی دەخاتە ئەستۆی خولی پێنجەمی پەرلەمانی ناوچەی کوردستانی ئێراق کە لە دوو ساڵی یەکەمی چالاکیی خۆیدا چارەنووسی پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم یەکلا بکاتەوە.

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ناوچەی کوردستانی ئێراق ٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ.