چوارکوژراو لە پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر باله خانه ی پارێزگای هەولێر
کاربەدەستانی پاڕێزگەی هەولێر ڕایانگەیاند کە شوناسی هێرشبەرانی پەلامار بۆ سەر باڵەخانەی هەولێر ، ناس کراوە ودۆخەکە بە کوژرانی یەکێ لە کارمەندانی پارێزگەی هەولێر و برینداربوونی هێزیکی ئەمنیەتی وهەروەها کوژرانی سێ هێرشبەری چەکدار کۆتایی پێ هاتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ماڵپەڕی هەواڵی خەندان ڕاپۆرتی دا کە یەکێ لە کارمەندانی بەشی خزمەت گەیاندنی پارێزگەی هەولێر لە پەلاماری ئەمڕۆی داعش بۆسەر باڵەخانەی پارێزگەی هەولێر گیانی خۆی لە دەس داوە ویەکێ لە هێزە ئەمنیەتیەکانی بەشی نگابانی یش برینداربووە. بەپێی هەواڵەکە کارمەندی کوژراو لە مەسیحیەکانی دانیشتووی هەولێر بووە. ماڵپەڕی شارپرێس یش ڕاپۆرتی دا کە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە کە سێ هێرشبەرە چەکدارەکەی ئەم پەلامارە لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنیەتیەکانی هەولێر کوژراون وبە خەڵکی هەولێر یش متمانەی داوە کە دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵ دایە وئەم پەلامارە کۆتایی پێ هاتووە. تێکەڵچوون و تەقە لە باڵەخانەی پاڕێزگەی هەولێر بۆ چەند کاژێری بەردەوام درێژەی هەبوو. تاریق نووری فەرماندەی پۆلیسی هەولێریش ڕایگەیاندووە کە هویەت وشوناسی سێ هێرشبەرەکە وشوێنی دانیشتنیان لە شاری هەولێر شناسایی کراوە وشایەتحاڵانیش وتوویانە کە هێرشبەران بە زمانی کوردی قسەیان کردووە. لە ئاگاداری نامەی پارێزگەی هەولێر لە مەڕ ئەم پەلامارە ئاماژەیەک بە داعش نەکراوە ، بەلام بڕیک لە میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم گروپە بەرپرسایەتی پەلامارەکەیان گرتووەتە ئەستۆ.