تیرۆریستانی پەلامارەکەی هەولێر ئەندامی داعش بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i345781-تیرۆریستانی_پەلامارەکەی_هەولێر_ئەندامی_داعش_بوون
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پەلاماردەرەکانی هەڵمەتە تیرۆریستییەکەی ئەم شارە ئەندامی داعش بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2018 08:17 Asia/Tehran
  • تیرۆریستانی پەلامارەکەی هەولێر ئەندامی داعش بوون

سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پەلاماردەرەکانی هەڵمەتە تیرۆریستییەکەی ئەم شارە ئەندامی داعش بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ تاریق نووری لە یەکێک لە بەرنامەکانی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی کوردستان ٢٤دا  ئاماژەی کرد وردیاتیی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی دووشەممە (١ی گەلاوێژ)ی هەولێر.

نووری ڕایگەیاند؛ سێ کەسی چەکدار کە پەلاماریان کردە سەر پارێزگاریی هەولێر، پێشتر بۆ ئەنجام دانی ئەو هەڵمەتە ڕاهێنانی پێویستیان پێ کرابوو.

ناوبراو وتیشی: لە کاتی پەلاماردانی پارێزگاریی هەولێر، پەلاماردەرەکان جل و بەرگێکی تایبەتیان هەبوو و کاتێک پاش کۆتایی هەڵمەتەکە، تەرمەکەیان کەوتە بەردەست، جل و بەرگی دیکەیان لەبەردا بوو کە تایبەت بە هێزە چەکدارەکانی داعشە.

ئەم کاربەدەستەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی: گرتنیان بۆ ئێمە یەکجار گرینگ بوو، بۆ ئەوەی زانیاریی سەبارەت بە پێوەندییان لەگەڵ داعش و چۆنیەتی بەیعەت کردن لەگەڵ ئەمیرانی ئەو ڕێکخراوەیەمان بۆ دەرکەوێ، بەڵام خۆیان کوشت.

کاژێر ٧ی سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە بە کاتی هەولێر، سێ کەسی چەکدار پەلاماریان کردە سەر باڵاخانەی پارێزگاریی هەولێر کە ئەو هەڵمەتە تیرۆریستییە بە کوژرانی یەکێک لە فەرمانبەرانی پارێزگاریی هەولێر و بریندار بوونی هێزێکی ئاسایش و هەروەها کوژرانی هەر سێ پەلاماردەری چەکدار کۆتایی هات.