هەرێم و بەغدا لە سەروبەندی رێککەوتنی دواجار بۆ کردنەوەی رێگای هەولێر - کەرکوک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i346098-هەرێم_و_بەغدا_لە_سەروبەندی_رێککەوتنی_دواجار_بۆ_کردنەوەی_رێگای_هەولێر_کەرکوک
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر کردنەوەی رێگای نێوان هەولێر- کەرکوک کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکەش یەکلاکەرەوە دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2018 07:47 Asia/Tehran
  • هەرێم و بەغدا لە سەروبەندی رێککەوتنی دواجار بۆ کردنەوەی رێگای هەولێر - کەرکوک

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر کردنەوەی رێگای نێوان هەولێر- کەرکوک کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکەش یەکلاکەرەوە دەبێت.

 

هەمزە حامید بە  ماڵپەڕی خەندان-ی راگەیاند، شاندەکە پێکدێن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و نوێنەری وەزارەرتی پێشمەرگە، بە ئامادەبونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوەکە بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی پێشووتریان لە پردێ لەسەر هەندێک رێکار و بەرنامە رێککەوتوون، بەڵام هەندێک رێکاری تەکنیکی ماوە کە سبەی یەکلا دەکرێتەوە. 

هەمزە حامید دەشڵێت، دوای ئەوەش دەستدەکرێت بە قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوە کە بە دوو قۆناغ دەبێت، یەکەمیان رێگەیەکی بەدیل دروستکراوە بۆ هاتووچۆ، دووەمیشیان چاککردنەوەی پردەکەیە کە چەند مانگێکی دەوێت ئەویتر لەسەر مەسەلەی بوودجە و گومرک و چەند شتێکی ترە.