راگێندرانی ماوەی یاسایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پارتەکانی هەرێم ، لە نێوان دوو حەوتە یا بیست رۆژ بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەرفەتیان هەیە .
بە پێی راپۆرتی کورپرێس ، شیروان زورار لە وتووێژ لە گەڵ خەنداندا گوتی دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە هەرێم لە دەسەڵاتەکانی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم دایە و کۆمیسیۆن ئەم کاتە بە پرس و راوێژ و لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی حزبەکان دیار دەکات .
وتەبێژی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ریفراندۆمی هەریم وتیشی ، کۆمیسیۆن دوای راوێژ ی پێویست ، ئەم ماوەیە لە نێوان دوو حەوتە یان بیست رۆژ دیاری دەکات .
هەروەها گوتی هێشتا دەرفەتی یاسایی حزبەکان بۆ دەست نیشان کردنی کاندیداکانی خۆیان بە کۆمیسیۆن لە هەڵبژاردنی دەورەی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ، ماوە و دوای دەست نیشانکردنی بەربژاری هەموو حزبەکان ، ماوەی یاسایی هەڵمەتی هەڵبژاردنیش دیاری دەکرێت .
لە لایەکی دیکەوە کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی کوردستان، قه‌واره و هاوپه‌یمانییه‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه، که سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوایین واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی لیستی کاندیده‌کانیان و واده‌که‌ش درێژناکرێته‌وه.
ئێواره‌ی شه‌ممه شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر دوایین واده بۆ پێشکه‌شکردنی لیستی کاندیدان، ئاگادارینامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی لیست و قه‌واره و هاوپه‌یمانییه‌کان کرد.
به‌گوێره‌ی ئاگادارینامه‌که، ئه‌مڕۆ سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆ، دوایین واده بوو بۆ وه‌رگرتنی لیستی ناوی کاندیده‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان.
له ئاگادارینامه‌که‌ی کۆمسیۆندا ره‌تکراوه‌ته‌وه که واده‌که درێژبکرێته‌وه، جه‌ختیش له‌وه‌کراوه‌ته‌وه که هه‌ر قه‌واره و هاوپه‌یمانێتییه‌ک تا ئه‌وکاته لیستی کاندیدانی خۆی پێشکه‌ش نه‌کات، بێبه‌ش ده‌کرێت له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان.
پێشتر کۆمسیۆن 25ی ته‌مموزی وه‌ک کۆتا واده بۆ پێشکه‌شکردنی ناوی کاندیدی قه‌واره‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان دیاریکردبوو، دواتر له‌سه‌ر داوای به‌شێک له لایه‌نه سیاسییه‌کان، کۆمسیۆن واده‌که‌ی بۆ 29ی ئه‌م مانگه درێژکرده‌وه.