رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر کردنەوەی رێگای هەولێر - کەرکوک
وه‌فدێکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌فدێکی حکومه‌تی عیراق له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یەکشەممەدا له به‌غدا رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوان که‌رکوک- هه‌ولێر بکرێته‌وه.
دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رۆژی 29-7-2018، رایگه‌یاندوه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوو وه‌فدی هه‌رێم و به‌غدا، رێکه‌وتن که پردێکی کاتی له‌جێی پرده ته‌قێنراوه‌که‌ی پردێ دروستبکه‌ن و حکومه‌تی عیراقیش له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا پرده‌که دروستبکاته‌وه‌و شه‌قامه‌که‌ش نۆژه‌ن بکاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا رێگای هه‌ولێر- که‌رکوک له لایه‌ن حکومه‌تی عیراقیشه‌وه ده‌کرێته‌وه‌و، بڕیاریشە گومرگێک له‌نێوان هه‌ردوو بازگه‌ی پێشمه‌رگه‌و پۆلیسی فیدراڵی دروستبکرێت.
پی یوو کەی میدیا نوسیویەتی :ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه ماوه‌ی سێ مانگ زیاتره تاک لایه‌نه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه رێگه‌ی هه‌ولێر- که‌رکوک کراوه‌ته‌وه و تائێستاش حکومه‌تی عیراق به‌ره‌سمی کردنه‌وه‌ی رێگاکه‌ی رانه‌گه‌یاندوه.