وشداریدان لەمەڕ شوێنهاتەکانی شەفاف بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i346174-وشداریدان_لەمەڕ_شوێنهاتەکانی_شەفاف_بەڕێوەنەچوونی_هەڵبژاردنەکانی_پەرلەمانیی_کوردستانی_ئێراق
ئەندامی دامەزراوەی بزووتنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپه روه ریی وشداری دا کە ، گەر هەرێمی کوردستان بەشەفافیەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە نەبات بەرەوڕووی قەیران و ناجێگریی دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2018 13:35 Asia/Tehran
  • وشداریدان لەمەڕ شوێنهاتەکانی شەفاف بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی کوردستانی ئێراق

ئەندامی دامەزراوەی بزووتنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپه روه ریی وشداری دا کە ، گەر هەرێمی کوردستان بەشەفافیەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە نەبات بەرەوڕووی قەیران و ناجێگریی دەبێ.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هەتا دوو مانگی دیکەو لە بەرواری هەشتی ڕەزبەر(٣٠ی سیپتەمبەر) ی داهاتوو بەڕێوە دەچێ و لەحاڵێکدا کە هەموو پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان ناوی کاندیداکانیان بۆ بەشداربوون لەو هەڵبژاردنانە بەفەرمیی ڕاگەیاندووە، یەک لە نیگەرانییەکانی ئەوان ئەگەری ڕوودانی ساختەکاری وهەروەها نەبوونی شەفافییەت لەو هەڵبژاردنانەیە.

لەوبارەوە ئارام قادر لە ئەندامانی دامەزراوەی بزووتنەوەی سیاسیی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی بەڕێبەریی بەرهەم ساڵح جیگری  پێشووی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق وتی کە سەرباری ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکا کە لیستی ناوی دەنگدەرانی هەرێم بەوردیی ئامادە بکا، بەڵام ئەو لیستە هێشتا کەم و کوڕیی زۆری هەیەو ناوی دووپات کراوە، ناوی ئاوارەکان و هەروەها کەسانی کۆچکردووی تێدا هەیەو ئەو پرسە، ڕاست بوون و سەلامەتی هەڵبژاردنەکان دەباتەژێر پرسیار.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی بەفەرمی بەخستنەڕووی گەڵاڵەیەک بە کۆمیسیۆن خوازیاری پێداچوونەوە بە لیستی دەنگدەران بووە، وتی کە نەبوونی شەفافییەت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، شوێنهاتی زۆری بۆ هەرێم بەدواوە دەبێ.

ئارام قادر وشداری دا کە ئەگەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان سالم و شەفاف بەڕێوە نەچێ، بێگومان ناجێگیری وناهێمنی لەهەرێمی لێ دەکەوێتەوەو قەیرانە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئێستای هەرێم ئاڵۆزتر دەکا.

ئەوە لەکاتێکدایە کە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی لەگەڵ پارت ولایەنەکانی دیکەی نەیار لە هەرێمی کوردستان بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە لەڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق لە هەرێمی کوردستان، ساختەکاری و پێشێلکاریی زۆر لەلایەن دوو پارتی دەسەڵاتداری یەکێتی نیشتمانی و دیموکرات ڕووی داوە، سوورن لەسەر قەبووڵ نەکردنی ئەنجامەکانی و ئامادەی وتووێژ لەگەڵ ئەو دووپارتە نین و ئەو پرسە ناکۆکی و کێشەی ناوخۆیی لەهەرێمی کوردستانی قووڵتر کردۆتەوە.