بارزانی: خزمەتی گەیاندن بە خەڵکی ئێراق لە ئەولەوییەتدایە
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی؛ خزمەت گەیاندن بە خەڵکی ئێراق لە ئەولەوییەتدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە پاش دیدار لەگەڵ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە وتووێژ لەگەڵ مێدیاکاندا وتیشی کە خوازیاری پێکهاتنی هاوپەیمانییەکین کە بتوانێ خزمەت کردن بە خەلکی ئێراق بخاتە سەروویی هەموو پلان و بەرنامەکانیەوە.
بارزانی هەروەها ڕایگەیاند کە لە دیداریدا لەگەڵ عەبادی سەبارەت بە پرس و بابەتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کرانەوەی ڕێگاکانی پێوەندیی نیوان هەولێر و کەرکووک و ژمارێک شاری دیکەی پارێزگای نەینەوا قسە و باس کراوە.
دیداری "نێچیرڤان بارزانی" و "حەیدەر عەبادی" ڕۆژی دووشەممە لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە هەفتەی ڕابردوو هەولێر و بەغدا سەبارەت بە کرانەوەی ڕێگا و جاەی نێوان کەرکووک و هەولێر گەیشتنە تەبایی و بڕیار درا ئەو پردەی کە بە هۆی تەقینەوە تەواو ڕووخابوو، سەر لە نوێ چێ بکرێتەوە و هاتووچۆ لەو ڕێگاوە دەست پێ بکرێتەوە.
ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان کە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ بە مەبەستی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق بەڕێوە چوو، پێوەندییەکانی نیوان هەولێر و بەغدای تەواو ئاڵۆز کرد بەڵام دوابەدوای بەڕێوەچوونی دانوستان و وتووێژ بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکان، دوو لایەن لە پێناو کەم کردنەوەی ناکۆییەکانیان هەنگاویان هەڵگرتووە.