یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان: سەرۆکی کۆماری داهاتوویی ئێراق دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i346310-یەکێک_لە_ڕێبەرانی_بزووتنەوەی_گۆڕان_سەرۆکی_کۆماری_داهاتوویی_ئێراق_دەبێ
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێراق دەبێ لای هەموو ئێراقییەکان قەبوڵ کراوە بێ وتی: بێتوو مەسعوود بارزانی وەکوو سەرک کۆماری ئێراق بناسرێ بەرەوڕووی نەیارەتیی زۆربەی پارتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە دەبێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2018 09:48 Asia/Tehran
  • یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان: سەرۆکی کۆماری داهاتوویی ئێراق دەبێ

یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێراق دەبێ لای هەموو ئێراقییەکان قەبوڵ کراوە بێ وتی: بێتوو مەسعوود بارزانی وەکوو سەرک کۆماری ئێراق بناسرێ بەرەوڕووی نەیارەتیی زۆربەی پارتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "سابیر ئیسماعیل" لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی مەعلوومە، بە ئاماژە بەوەی کە دانانی مەسعوود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق لەبەر ئەوەی پارتە سیاسییەکانی کوردستان ئەویان لا قەبووڵ نییە، کێشە ساز دەکات، وتیشی؛ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق پێویستی بە کەسێک هەیە کە لای هەموو پار و کۆتلە سیاسییەکان مەقبووڵ بێ.

ناوبراو جەختی کرد پارتە سیاسییەکان کەسایەتیەک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق دەس نیشان دەکەن کە مەقبووڵی هەموو خەڵک بێ چ لە بەغدا چ لە هەرێمی کوردستان.