هشداری دانی یەکێتی نیشمانیی کوردستانی عێراق بە پارتی
یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق دوومانگ پێش لە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق وشداری داوە بەم پارتە لەمەڕ سەپاندنی بەرتەسکیی هەڵبژاردن .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرپرسی لیزنەی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە وشداری دایە پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق کە ئەگەر بەرتەسکی تەبلیغاتی بە دژی ئەم لایەنە لە پارێزگەی دهۆک بسەپێندرێت کاردانەوەی جیدی نیشان دەدەن.
ئیسماعیل گۆران بەرپرسی لیژنەی هەڵبژاردنی یەکێتی وتی: پارتی دیمۆکرات پارێزگەی دهۆکی کردووەتە ناوچەی دزەی خۆی و هەموو ئەندامانی کۆمیسیونی هەڵبژاردن سەربەم پارتەن .
ناوبراو وتیشی: لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دهۆک هەموو هەوڵەکان لە پێناو داکۆکی کردن لە پارتی و دامەزرانی بەرتەسکی و گوشار بە دژی ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بووە .
گۆران پێداگری کرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانی عێراق بێ دەنگ نابن و وڵامی هەرچەشنە بەرتەسکییەک و گوشارێکی شیمانەیی دەدەنەوە.
ناوبراو وتیشی:مۆڵەت نادەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە پارێزگەی دهۆک دەست بداتە گزیکاری ودەنگی سندووقەکان بە قازانجی خۆی بگۆڕێ .
پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق تائێستا بەرامبەر بەم قسانە کاردانەوەی نیشان نەداوە .
هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێی ڕاگەیاندنی ڕەسمیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەرێم، مانگی سپتەمبەری 2018 لە سێ پارێزگەی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بەڕێوە دەچێت.