یەکێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێراق بەربژاری ناساند
یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بەربژاری خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ڕاگەیاند.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی یەک لەدوو پارتی سەرەکیی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ شەممە بەفەرمیی "محەممەد سابیر ئیسماعیل"ی وەک بەربژاری خۆی بۆ ئەو پۆستە ناساند.
ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی ئەو پارتە بەگێڕانەوە لە "عیزەت سابیر" ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاندووە، ئەو بڕیارە لە کۆڕی ٢٧ی مانگی مای، شەشی جۆزەردانی ڕابردووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی گیراوە.
عیزەت سابیر هەروەها هیوای خواست، پاش ئەنجومەنی ناوەندی، ئەنجومەنی ڕێبەریی یەکێتی نیشتمانیش "محەممەد سابیر ئیسماعیل"ی وەک بەربژاری یەکجاریی یەکێتی نیشتمانی ناساند چونکە پۆستی سەرۆک کۆماری هەردەم پشکی ئەو پارتە بووە.
ناوبراو لەبارەی بەربژاری پارتەکەی وەک کەسێک یادی کرد کە پەنجاو شەش ساڵ لەپێناو ئامانجەکانی خەڵکی کورد و کوردستانی ئێراق خەباتی سیاسی و دیپلۆماتیکی لەکارنامەدا هەیە.
محەممەد سابیر لەدایکبووی١٩٤٧ی زایینی خاوەن بڕوانامەی دوکتوریی فیزیکی ئەتۆمییەو پێشتر پۆستی وەک؛ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە فەڕانسە لەنێوان ساڵانی١٩٩٣هەتا ٢٠١١ و ئەمریکا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠١ هەتا ٢٠٠٤ی بەدەست بووە. بەربژاری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق بۆ دەس خستنی پۆستی سەرۆک کۆماری هەروەها لەماوەی ساڵانی٢٠١٣ هەتا ٢٠١٦ باڵوێزی ئێراق لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بووە.