هەوڵدان بۆ کردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی - تورکیا
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی ئاسمانی تورکیا به‌ڕووی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عیراق له‌شاری به‌غدا کۆبوونه‌وه.
میدیای یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند ، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا پارێزگاری سلێمانی داوای له عه‌لی خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عیراق کرد، کاری جددی بکه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی تورکیا، چونکه بووه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به که‌رتی بازرگانی و گه‌شتیاری له‌پارێزگای سلێمانی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکردوه، فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی یه‌کێکه له‌فڕۆکه‌خانه پێشکه‌وتووه‌کانی عیراق و پێویسته حکومه‌تی عیراق هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی بهڵێنیدا له‌نزیکترین کاتدا کێشه‌ی گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی چاره‌سه‌ربکات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "دۆسیه‌ی فڕۆکه‌وانی له‌عێراق دۆسیه‌یه‌کی پیشه‌ییه‌و دووره لهکارتێکهره سیاسییهکانهوهو هه‌فته‌ی داهاتووش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی باڵا له‌نێوان ده‌سته‌ی فڕۆکه‌وانی عیراق و تورکیا ئه‌نجامده‌درێت و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که چاره‌سه‌رکردنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌بێت".