داوا بۆ گەڕانەوەی دووبارەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ شاری خانەقین
ئاب 06, 2018 12:08 Asia/Tehran
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەی ئێراق ، خوازیاری گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ شاری خانەقین بوو بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئاسایشی لەو شارە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، هۆشیار ئیسماعیل لەدیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ هەواڵدەریی "بغداد الیوم" بەئاماژە بەوەی کە شاری خانەقین لە باکووری رۆژهەڵاتی باقووبە لەپارێزگای دیالە، لەم دواییەدا شایەتی تەقینەوەو کرانە ئامانجی شارومەندانی ئەو شارە بەماددەی تەقینەوەیی وکوژران وبرینداربوونی ژمارێک لەو شارومەندانە بووە، خوازیاری گەڕانەوەی دووبارەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەو شارە بوو.
ئیسماعیل وتی: گەڕانەوەی دووبارەی پێشمەرگە بۆ خانەقین ، بەهێزکرانی سەقام و بەرەوڕووبوونەوەی ناوەندە شاراوەکانی گرووپە توندڕەوەکانی لێ دەکەوێتەوە.