پێبەندبوونی یەکیەتی نیشتمانیی بە ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i346961-پێبەندبوونی_یەکیەتی_نیشتمانیی_بە_ئەنجامی_ژماردنەوەی_دەنگەکانی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانیی_عێراق
یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان بە دوای راگێندرانی ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق رایگەیاند پێبەندی ئەنجامەکان دەمێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2018 03:38 Asia/Tehran
  • پێبەندبوونی یەکیەتی نیشتمانیی بە ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق

یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان بە دوای راگێندرانی ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق رایگەیاند پێبەندی ئەنجامەکان دەمێنێ .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکیەتی نیشتمانیی رۆژی شەممە لە پرێس کۆنفڕانسکێدا بە راگەیاندنی ئەم بابەتە جەختی کردەوە یەکیەتی ئامادەی دانوستان لە گەڵ پارت و لایەنەکانی دیکەیە بۆ چارەسەریی کێشەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ .

هاوکات لە گەڵ ئەم هەڵوێستەی یەکیەتی ، چوار پارت و لایەنی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەم ئەنجامانەیان رەت کردەوە و رایانگەیاند سکاڵا دەبەنە لای دادگای باڵای فێدڕاڵیی عێراق .

ئەنجوونی کۆمیسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەی ئاب لە ئاگاداریەکدا ئەنجامی دەنگەکانی 17 پارێزگەی عێراقی سەتی سەت بە گوێرەی ئەنجامی ئەلەعترۆنی راگەیاند و ئەوەش مانای ئەوەەیە کە کە ژماری کورسیەکانی پارت و لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردندا گۆڕانی بەسەر دانایە .

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق 12 ی ئایار بەڕێوەچوو و هێشتا حکومەتی نوێی عێراق پێک نەهاتووە  و شارەزایان دەڵێن عێراق لە  بۆشایی دەسەڵات و پەرلەماندا ماوەتەوە .