ڕاگەیێندرانی ماوەی یاسایی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i347059-ڕاگەیێندرانی_ماوەی_یاسایی_بانگەشەی_هەڵبژاردنەکانی_پەرلەمانی_کوردستان
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ماوەی یاسایی بۆ بانگەشە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستانی بیست و سێ رۆژ دیاری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2018 13:09 Asia/Tehran
  • ڕاگەیێندرانی ماوەی یاسایی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ماوەی یاسایی بۆ بانگەشە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستانی بیست و سێ رۆژ دیاری کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە شارپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ماوەی یاسایی بۆ پارتەکان وکەسایەتییەکان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بیست و سێ رۆژ دیاری کراوە.

ئەو ماوەیە لەکاژێر١٢ی شەو بەکاتی خۆجێی لە پێنج سیپتەمبەر دەس پێ دەبێ و هەشتی سەرلەبەیانی٢٨ی سیپتەمبەر کۆتایی پێ دێ.

کۆمیسیۆن داوای لە هەموو پارتە بەشدارەکانی هەڵبژاردن کردووە، پێبەند بن بە یاساو ڕێسا و ڕێکار ومەرامنامە ڕاگەیێندراوەکان لەوبارەوە.

بڕیارە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، سی سیپتەمبەر بەڕێوە بچێ و ڕێکخراو و داەمەزراوە بنەما جەماوەرییەکان و چالاکوانانی مەدەنی هەرێم خوازیاری کەمکرانی ماوەی یاسایی بانگەشە لەو هەڵبژاردنانە بۆ کەمتر لە بیست ڕۆژ بوون.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی چەند هەواڵ و ڕاپۆر ، داواکاریی بۆ دواخرانی ئەو هەڵبژاردنانە بەردەوام دێتەئاراوە.