مەلا بەختیار ، خوازیاری هەڵوەشانەوەی هێزە چەکدارەتایبەتییەکانی یەکێتی بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i347171-مەلا_بەختیار_خوازیاری_هەڵوەشانەوەی_هێزە_چەکدارەتایبەتییەکانی_یەکێتی_بوو
بەرپرسی کارگێڕیی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق، پێی داگرت: دەبێ لە کۆنگرەی داهاتووی یەکێتی ، گەندەڵکاران سزا بدرێن و سێ گۆشەی بەرزەفڕیی، بەرژەوەندییە تایبەتییەکان و هێزە سەربازییە تایبەتەکان لە یەکێتیشدا هەڵوەشێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2018 07:00 Asia/Tehran
  • مەلا بەختیار ، خوازیاری هەڵوەشانەوەی هێزە چەکدارەتایبەتییەکانی یەکێتی بوو

بەرپرسی کارگێڕیی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق، پێی داگرت: دەبێ لە کۆنگرەی داهاتووی یەکێتی ، گەندەڵکاران سزا بدرێن و سێ گۆشەی بەرزەفڕیی، بەرژەوەندییە تایبەتییەکان و هێزە سەربازییە تایبەتەکان لە یەکێتیشدا هەڵوەشێن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە چاودێر، مەلا بەختیار لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە دەبێ لە کۆنگرەی داهاتووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ئەو پارتە ببوژێتەوەو ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کۆتایی پێ بهێنرێ و گەنەدەڵکارانی تێدا، سزابدرێن.

بەرپرسی کارگێڕیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێی داگرت کە دەبێ لە کۆنگرەدا هەوڵی پێویست بۆ کۆتایی هێنان بە سێ گۆشەی جاە طلبی، بەرژەوەندییە تایبەتییەکان و هێزە سەربازییە تایبەتییەکان، ڕەچاو بکرێ.

ناوبراو سەلماندنی ئەو بابەتە کە یەکێتی نیشتمانی توانای چارەسەریی گرفتەکانی هەرێمی کوردستانی هەیە، بۆ متمانەچێکردن لەنێو خەڵک و یەکێتی، بەپێویست زانی.

ئەوە لەکاتێکدایە کە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وپارتی دیموکراتی کوردستان، خاوەن هێزی سەربازیی تایبەتی خۆیانن و هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنی ئەو هێزانە لەچوارچێوەی زارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و کرانیان بە هێزێکی نیشتمانی لە هەرێم تائێستا سەرکەوتنێکی لێ نەکەوتووەتەوە.