پێشێلکاری بەرامبەر بە میدیاکاران لە ھەرێمی کوردستانی عێراق
جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادیی ھەرێمی کوردستانی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٢٤ ڕۆژنامەنوس دەستگیرکراون ١٤ کەناڵی تەلەفزیۆنی داخراون و ٦٤ حاڵەتی ڕێگری لەکاری میدیایی و ٢٠ حاڵەتی هەڕەشە لە چالاکان و ٦٧ حاڵەتی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران تۆمارکراون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ،جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادیی ھەرێمی کوردستان رایگهیاندووە: لەحەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵە زایینیەوە ١٦٩ پێشێلکاری بەرامبەر بە ٢٧٢ ڕۆژنامەنوس ئهنجامدراوهو٢٤ رۆژنامهنووسیش دهستگیرکراون.
هیوا عومەر جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، له کۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا پێی داگرت: ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان کاری میدیایی و ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕووی ئاستەنگ و پەلاماری زیاتر دەبێتەوەو پتر تەنگ بە میدیاکاران ھەڵدەچنرێت، بە جۆرێک کە تەنیا لە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٢٤ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون.
بە قسەی ناوبراو: بەپێی بە دوادا چوون و ئامارێکی ڕێکخراوەی ئاشتی و ئازادیی ھەرێمی کوردستانی عێراق کە بەهاوکاریی ڕێکخراوێکی نەرویژی ئەنجامی داوە، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە ١٦٩ پێشێلکاری بەرامبەر بە ٢٧٢ ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن و چالاکان ئەنجامدراوە.
جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادیی ھەرێم ئەوەشی لە قاودا کە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٢٤ ڕۆژنامەنوس دەستگیرکراون ١٤ کەناڵی تەلەفزیۆنی داخراون و ٦٤ حاڵەتی ڕێگری لەکاری میدیایی و ٢٠ حاڵەتی هەڕەشە لە چالاکان و ٦٧ حاڵەتی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران تۆمارکراون.