ڕێکخراوەی نەوەتەوەکان چاودێریی ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستانی عێراق ناکات
شاندی ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ عێراق، داخوازیی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانی بۆ چاودێری کردن بە سەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ھەرێم لە کۆتایی سپتامبەری داھاتوو ڕەت کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، شاندی ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ عێراق، داخوازیی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانی بۆ چاودێری کردن بە سەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ھەرێم کە لە سیھەمی سپتامبەری داھاتوو بەڕێوە دەچێت، ڕەت کردەوە.
ئایس ڤولبێل یاریدەری نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ ھەندرێن موحەممەد سەرۆکی لێژنەی ھەڵبژاردنی کوردستان لە ھەولێر سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق وتی:شاندە ناردراوەکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان قەت بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕۆژی دەنگداندا چاودێریی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ھەرێم ناکات.
ئایس ڤولبێل یاریدەری نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بۆ چاودێری کردن بانگێشتن کراون، وتیشی: ئێمە یارمەتیی لێژنەی ھەڵبژاردنی ھەرێم دەدەین بەڵام ئامادە بوونمان لە بنکەکانی دەنگدان نافەرمی دەبێت.
ھەندرێن موحەممەد سەرۆکی لێژنەی ھەڵبژاردنی کوردستانیش لەم پرێس کۆنفرانسەدا وتی: بەم زووانە پێشەکی و چالاکیی لۆجیستیکی بۆ بەرپا کرانی ھەڵبژاردن کۆتایی پێ دێت.