بەرھەم ساڵح داوای گفتوگۆی نیشتمانیی دهکات
بەرھەم ساڵح داوای گفتوگۆیێکی نیشتمانی فراوان دەکات بەمەبەستی دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسی و چارەسەرێکی گشتگیر بۆ کێشەکان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرھەم ساڵح سەرۆکی هاوپهیمانی بۆ دیموکراسی و دادپهروهری لەیادی ٧٢ ساڵەی دامەزراندنی پارتی-دا پهیامێک ئاراستهی ئهو حزبه دهکات.
له بهشێکی پهیامهکهدا هاتووه: سەرەڕای ناکۆکی و جیاوازی و ڕەخنەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ، ھەلومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و ئاراستەی گۆرانکارییەکان ئەرکی ئەوە دەخاتە سەر ھەموو لایێکمان کە گفتوگۆیێکی نیشتمانیی فراوان دەست پێبکەین بەمەبەستی دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسی و چارەسەرێکی گشتگیر بۆ کێشەکان و ئامادەکاری بۆ قۆناغی داھاتوو بەدوورگرتنی کوردستان لەو مەترسیانەی بەڕێوەن.
لهبهشێکی دیکهی پهیامهکهی بهرههم ساڵحدا هاتووه: بە ھیواین ئەم یادە ببێتە مایەی ئەوەی لەم ھەلومەرجە ھەستیارەی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا ھەموو لایێک لە سۆنگەی بەرپرسیاری و رەچاوکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، بپەرژێینە سەر ئەوەی بەرنامەی تۆکمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و پێشھاتەکان گەڵاڵە بکەین و یەکڕیزی بە باراستەی خێری وڵاتەکەمان و چاکەی ھاوڵاتیان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەستەبەر بکەین.