قەرزی سی میلیار دولاری ، مەترسییەکی ببڕ بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق
سەرباری پێداگریی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ دەرباز بوون لە قەیرانی ئابووری، یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی هەرێم، باسی قەرزی سی میلیار دولاری هەرێمی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، ئەبووبەکر هلدانی ، ئەندامی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق باسی قەرزی سی میلیار دولاریی هەرێمی کوردستانی کرد و وتی : ئەم ئاستە قەرزە دەرەوەییە مەترسییەکی جیددی بۆ هەرێمی کوردستانە .
ئەبووبەکر عومەر هلدانی وتی : بە پێی زانیارییەکان، تائێستا هەرێمی کوردستان لە دانی قەرزەکانی خۆی دا بێ تاوانە و تەنیا قەرزی بەشێک لە کۆمپانییەکانی نەوتی کە لەهەرێمی کوردستان چالاکن، دراوەتەوە.
بەوتەی ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی هەرێم، سەرجەم قەرزی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانییەکانی بیانی و شارومەندان و مووچەگران زورتل لە سی میلیار دولارە کە تائێستا لە دانەوەی دا بێ توانا بووە.
ناوبراو وتیشی : ئەوەی جێ نیگەرانییە بوونی نرخی بەرزی قەرزی بیانییە و ئەگەر هەرێمی کوردستان توانایی دانەوەی ئەم قەرزانەی لە کاتی دیاریکراودا نەبێت، ئەم دادگەیە مەترسیەکی گرینگ بۆ هەرێمی کوردستان ساز دەکات .
لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو بە ئاسایی بوونی پێوەندی هەرێمی کوردستان و بەعدا و وڵاتانی ناوچە و دەرباز بوون لە ڕەوشی قەیراناوی دوای ڕیفراندۆم، کاربەدەستانی هەولێر باسی دەستپێکرانەوەی گەشەی ئابووری و چارەسەری گرفتەکانیان لەم بوارە کردووە بەڵام چاودێران و کارناسانی ئابووری ، قەرزی قورسی ئەم ناوچەیە بە مەترسییەکی جیددی دەزانن کە ئەگەر ڕێگەچارەیەکی بۆ نەبێت، ئابووری ئەم ناوچەیە بەرەوڕووی وەرشکست بوون دەکاتەوە.