بەرزبوونەوەی ئاستی بێکاری لە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i347880-بەرزبوونەوەی_ئاستی_بێکاری_لە_هەرێمی_کوردستان
راپۆرەکانی رێکخراوی نەتەوەکان باس لەوە دەکەن رێژەی بێکاری لە نێو ژنانی هەرێمی کوردستان سەتی 69 و لە نێو پیاوانیش دا سەتی 24 ە و لە لایەکی دیکەوە نیسبەتی حەشیمەتیی هەرێم باڵانس نیە و لە بەرامبەر سێ ملوێن و 29 هەزار کەس پیاو ، دوو ملێون و 954 هەزار ئافرەت لە هەرێمن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2018 06:02 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ئاستی بێکاری لە هەرێمی کوردستان

راپۆرەکانی رێکخراوی نەتەوەکان باس لەوە دەکەن رێژەی بێکاری لە نێو ژنانی هەرێمی کوردستان سەتی 69 و لە نێو پیاوانیش دا سەتی 24 ە و لە لایەکی دیکەوە نیسبەتی حەشیمەتیی هەرێم باڵانس نیە و لە بەرامبەر سێ ملوێن و 29 هەزار کەس پیاو ، دوو ملێون و 954 هەزار ئافرەت لە هەرێمن .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن ئار تی ، بە گوێرەی راپۆرتەکانی دامودەزگا ئامار و حەشیمەتیەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی حەشیمەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ، ژماری دانیشتوانی هەرێم لە ساڵی 2018 دا گەیشتووەتە 5 ملوێن و 895 هەزار کەس کە ئەم ژمارەیە بە پێی فەکتەرە دیاریکراوەکان ، بە شتێکی ناهاوسەنگ دەزانرێ چونکە لە بەرامبەر حەشیمەتی سێ ملوێن و 29 وهەزار کەسی پیاوانی هەرێم ، 2 ملوێن و 954 هەزار ئافرەت هەن .

ئەم راپۆرانە بە پێی رێژەی گەشەی ئێستای هەرێم ، پێشبینی دەکات کە لە ساڵی 2020 دا ئەم حەشیمەتە دەگاتە شەشە ملوێن و 171 هەزار کەس .

لە لایەکی دیکەوە  راپۆرەکە دەڵێ  سەتی 42 ی دانیشتوانی ئێستای هەرێم گەنجانن و راگێندراوە لە بیست ساڵی داهاتوودا نیوەی دانیشتوانی هەرێم هێزی کاری کارا دەبن .

لە بەشێکی دیکیە ئەم راپۆرەدا داماژە کراوە بە رێژەی بێکاری لە هەرێم و هاتووە بێکاری لە نێو ژناندا چەند ئەوەندەی پیاوانە و دەگاتە سەتی 69 و بێکاری لە نێو پیاوانیشدا سەتی بیست و چوارە  و گوتراوە ئاماری حکومەتی هەرێم کە دەڵێ رێژەی بێکاری سەتی چاردەیە دورە لە راستی .

رێکخراوی نەتەوەکان هەروەها رایگەیاندووە چەندین پرۆژەی بۆ بە تواناکردنی گەنجان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و داکۆکی لە پرۆژەکانی کارنانەوە لە دەست دایە و تا ئێستا 100 ملیۆن دۆڵار بۆدجە لەم بارەوە دابین کراوە و وڵاتی ژاپۆنیش لەم بارەوە 5 ملێون و 200  هەزار دۆڵاری بەم پرۆژانە تەرخان داوە .