نێردرانی تاقمێکی دیکە لە بریندارانی شیمیایی هەڵەبجە بۆ ئێران بۆ چارەسەریی
ئاب 31, 2018 14:43 Asia/Tehran
ئەمڕۆ سێیەمین تاقمی بریندارانی شیمیایی هەڵەبجە بەمەبەستی چارەسەریی ڕەوانەی ئێران کران .
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،لوقمان عەبدولقادر،سەرۆکی کۆگەی قوربانیانی بوردومانی شیمیایی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی سی و یەکەمی ئووت ، سێیەمین تاقم لە بریندارانی شیمیایی هەڵەبجە لەوان حەوت بریندار کە باری تەندوروستیان زۆر شپرزە بوو بۆ پێویستیان بەوە بوو بۆ درێژەی چارەسەرکرانیان لەئێران دابن، نێردرانە ناوەندەکانی دەرمانی ئەم وڵاتە.
لوقمان عەبدولقادر وتیشی کە مانگەکانی ڕابردوو دوو تاقمی دیکەی ئەم بریندارانە بۆ ئێران نێردرابوون و ژومارێک لەوانیش نەشتەرگەری دەم وچاویان بۆ کرا.
لەماوەی مانگەکانی ڕابردووش زۆربەی بریندارانی شیمیایی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ چارەسەرکران نێردراونەتە ناوەندەکانی تەندوروستیی ئێران .