شاندی یەکیەتی و پارتی ئەمڕۆ لە بەغدا
بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌فدی باڵای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عیراق سه‌ردانی به‌غدا بکات.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی ره‌سمی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌که‌ی PUKmedia ی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ وه‌فدی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌کان له‌پێناو پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عیراق ده‌چێته به‌غدا".
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌کێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که "وه‌فدی یه‌کێتی پێکدێت له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و فریاد ره‌واندزی و خالید شوانی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو که "وه‌فدی پارتی دیموکراتی کوردستانیش پێکدێت له، فازیل میرانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و جه‌عفه‌ر ئیمێنکی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم".