چاوپێکەوتنی دووبارەی نوێنەری ترەمپ لەگەڵ مەسعوود بارزانی
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژە داعش جارێکی تر لەگەڵ مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق دیدار و وتووێژی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، برێت مەک گۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە تاقمی سەربازیی ناسراو بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژە داعش لە درێژەی جموجۆڵەکانیان لە ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئێراق ، ئەمڕۆ شەممە جارێکی تر لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق، ددیار و تووێژی کرد .
بەپێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەسعوود بارزانی لەم دیدارە دا دوولایەن سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئێراق باس و ڕاوێژیان کرد .
معسعوود بارزانی لەم دیدارەدا لەسەر بنەمای بەشداریکردنی ڕاستەقینەی کوردەکان لە دەسەڵات پێداگری کردوەتەوە .
چەند ڕۆژ لەمەوبەریش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەرلەم بارەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی لەڕێگەی تەلەفونەوە وتووێژی کرد بوو .
راپۆرتی پەیامنێری ئیرنا لە هەولێر لەمبارەوە دەڵێت ئەمریکییەکان لە هەموو ئاستەکان وتووێژی خۆِیان لگەڵ تاقمەکانی ئێراقی و کوردی ئێراقی لە پێناو ڕێنوێنی ڕەوتی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق دەست پێکردووە .
مەک گۆرکیش لەماوەی زۆرتر لە یەک مانگی ڕابردوو دیداری پەیتاپەیتای ئاشکرا و نهێنی لەگەڵ زۆرێک لە ڕێبەرانی سیاسی و سەرۆک پارتەکانی شیعە و سوننە و کوردی عێراقی بەڕێوە برد و لەگەڵ ئەوان سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ ، قسەی کردووە .
سەرباری هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ ڕێنوێنی ڕەوتەکانی سیاسی کورد، عەرەب و سوننە و هەندێ ڕەوتی شیعە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی دڵخوازی خۆیان، بەڵام تاقمەکانی کوردی ئێراق تائێستا خۆیان بواردووە لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی تایبەت .
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لەم بارەوە بە پەیامنێری ئیرنا لە هەولێری وت : رەوتەکانی سیاسی کوردی لەبەر ئەوەی ڕەوتەکانی شیعە دەورێکی گرینگیان لە دیاریکردنی سەرۆک وەزیران هەیە ناتوانن بەرلە کاتی دیاریکراو لە ڕەوت یان هاوپەیمانییەکی تایبەت، داکۆکی بکەن .
ناوبراو وتیشی : ڕەوت و هاوپەیمانییەکانی شیعە دەبێ چارەنووسی سەرۆک وەزیران و بەرنامەی دەوڵەتی دڵخوازی خۆیان بە هەموو تاقمەکانی سیاسی و لەوان پارتە کوردەکانی ئێراقی ڕابگەیەنن و دوابەدوای ئەوەش تاقمەکانی کورد ی بۆ پەیوەست بوون یان جیابوون، بریار دەدەن.
ئەم کاربەدەستە کوردەی ئێراقیە، پێداگری کرد کە تاقمە کوردەکانی ئێراقیش هێشتا سەبارەت بە میکانیزمی دیاریکراو بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی گشت داگری نێوان هەموو تاقمە کوردەکانی ئێراقی لە پەرلەمانی ئێراق ، ڕێک نەکەوتوون .
لەلایەکی دیکەوە هەندێ سەرچاوەی سیاسی لە هەولێر پێداگرییان کرد : ئەمریکییەکان گوشار خستنەسەر کوردەکان و ئەهلی سوننە بۆ داکۆکی کردن لە ڕەوتێکی سیاسی لە بەغدایان پەرەپێ داوە.