بروسکەی بارزانی بۆ بەسرە ڕەخنەی لێگیرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i348672-بروسکەی_بارزانی_بۆ_بەسرە_ڕەخنەی_لێگیرا
لەدرێژەی بڵاوبوونەوەی بروسکەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق ڕوو لە ناڕازییانی بەسرە، ژمارێک میدیای کوردستانی ئێراق ڕەخنەیان لەو هەڵوێستە گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2018 08:43 Asia/Tehran
  • بروسکەی بارزانی بۆ بەسرە ڕەخنەی لێگیرا

لەدرێژەی بڵاوبوونەوەی بروسکەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق ڕوو لە ناڕازییانی بەسرە، ژمارێک میدیای کوردستانی ئێراق ڕەخنەیان لەو هەڵوێستە گرت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کەناڵی "ئێن ئار تی" بەئاماژە بە پەیامی مەسعوود بارزانی ڕوو لە ناڕازییانی شاری بەسرە وتی: لەکاتێکدا کە بارزانی لەنەبوونی ڕاژەکارییە گشتییەکان لە بەسرە ڕەخنە دەگرێ و پێ دادەگرێ کە ئەو بابەتە، قەبووڵکراو نییە کە لە دەوڵەمەندترین شاری جیهان ئاوی خواردنەوە نەبێ، لەهەولێر سێ مانگە کە لە هەندێ گەڕەک ئاوی خواردنەوە دابەش نەکراوە.

ئەو کەناڵە هەروەها ڕایگەیاند: لەزۆرێ لە ناوەندەکانی راژەکاریی گشتی ڕەوشی هەرێم نەک هەر باشتر لە گشت شوێنەکانی ئێراق نییە بەڵکوو خرابتریشە.

کەناڵی ئێن ئار تی پێی داگرت کە لە کوردستانی ئێراق بەسەدان جار خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و خوازیاری باشکرانی باری گوزەران بوون کە هیچکام لە داواکارییەکانیان جێ بەجێ نەکراوە.

بەپێی ئاماری ڕەخنەگران لە کوردستانی ئێراق و لەڕەوتی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان تائێستا ١٧ کەسی ناڕازی کوژراون و٣٠٠کەسی دیکەش بریندار بوون، بێ ئەوەی داواکارییەکانیان جێ بەجێ بکرێ.

میدیاکانی کوردستانی ئێراق هەروەها ڕایانگەیاند: داوای زۆربەی خەڵکی بەسرە، ئاوی خواردنەوە، کارەباو چارەسەریی کێشەی بێکارییە ، لەکاتێکدا کە لەهەرێمی کوردستانی ئێراق ئێمە شایەتی سەتا٢٤ی بێکاری لەنێو لاوانداین.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی  کوردستانی ئێراق پاش خۆپێشاندانەکان لە بەسرە خوازیاری چارەسەریی گرفتەکانی خەڵکی ئەو ناوچە لەلایەن حکومەتەوە ببوو.