لەناوچوونی مووچەو مەزرا وباخەکانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر پەلامارەکانی تورکیا
قائیمقامی قهزای سۆران سەر بەپارێزگای هەولێری کوردستانی ئێراق ڕایدهگهیهنێت: مهترسیی لهشکرکێشی تورکیا بۆ ههرێمی کوردستان زیاتر دهبێت و زیانی ملیۆنان دۆلاری به ناوچه سنورییهکان گهیاندوووه.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، کرمانج عیزەت ڕایگەیاند، شەڕ وپێکدادان لەنیوان هێزەکانی پەکەکە و سەربازانی تورک لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەناوچەی سۆران و سیدەکان بەتوندی بەردەوامەو بە هەرچەشنە جم و جۆڵێکی پەکەکە، بۆردومانەکانی ئەو ناوچانەش لەلایەن تورکیاوە دەس پێ دەبێ.
قایمقامی ناوچەی سۆران سەر بەپارێزگای هەولێری کوردستان وتی: لەڕۆژانی ڕابردوودا پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانە پەرەی سەندووەو بووەتە هۆی ئاگرگرتنی بەشی زۆری کێڵگەو باخ و مەزراکانی ئەو ناوچانەو دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنیان بووە لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی تورکیا لە پێگەکانی ئەو وڵاتە کە لەنزیک گوندە ئاوەدانەکانی هەرێم دامەزراون، و خوازیاری ڕاگرتنی بۆردومانەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوەکە بوون.
قایمقامی ناوچەی سۆران بەئاماژە بەوەی کە تێکهەڵچوونەکان، بەملوێنان دۆلار خەساری داوە لە ناوچە سنووری وئاوەدانەکانی هەرێم، وتی کە بەشی زۆری زەوی و زار و مەزراو کێڵگەکانی ئەو ناوچانە لەبەر ئاگرکەوتنەوە بەهۆی ئەو تێکهەڵچوون وپەلامارانەی تورکیا، لەبەین چووە.
سوپای تورکیا لەژێرناوی هێرش بۆسەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە، چووەتە نێو قۆڵایی سی کیلۆمتریی خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و دەستی کردووە بە دروست کردنی ژمارێکی زۆر لە پێگە سەربازییەکان لە هەرێم و هاوکات بۆردومانی قورسی ئەو ناوچانە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش درێژەی هەیە.