نێچیروان بارزانی : پارتە کوردستانییەکان لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی لەبەغدا ، پێداگری دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i348749-نێچیروان_بارزانی_پارتە_کوردستانییەکان_لەسەر_پێویستیی_یەکگرتوویی_لەبەغدا_پێداگری_دەکەن
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێداگری کرد : پارتەکانی دیکەی هەرێم لە چاوپێکەوتن و وتووێژی ئەنجام دراو لەگەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق، لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی و هاوپشتی کوردەکان لە بەغدا، پێداگری دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2018 13:57 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی : پارتە کوردستانییەکان لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی لەبەغدا ، پێداگری دەکەن

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێداگری کرد : پارتەکانی دیکەی هەرێم لە چاوپێکەوتن و وتووێژی ئەنجام دراو لەگەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق، لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی و هاوپشتی کوردەکان لە بەغدا، پێداگری دەکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی  پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق کە ئەمڕۆ  یەکشەممە  بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی ڕێبەری  پارتەکە بەڕێوە چوو، لە نێو کۆڕی  پەیامنێران  ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی  خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم  لە کاتی دیاریکراوی دا و بێ   هیچ دواکەوتنێک  بەڕێوە دەچێت و بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراو، نەتەنیا خواستی پارتی بەڵکوو خواستی هەموو پارتە کانە.

نێچیروان بارزانی  وتیشی  پەدەکە  سبەینێ لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق  کۆبوونەوەیەکی بەمەبەستی  وتووێژ سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردن لە دەوڵەتی نوێی ئێراق بەڕێوە دەبا  . 

ناوبراو وتیشی:  وتووێژی  شاندی هابەشی پەدەکە  و یەنەکە    لە بەغدا لەگەڵ لایەنەکانی ئێراقی درێژەی هەیە  و هەروەها  کۆبوونەوەکانی ناوخۆیی لەگەڵ  پارتەکانی هەرێمیش بەمەبەستی بە ئەنجام گەیشتن و ڕێککەوتنی دوایی درێژەی  هەیە و چاوەڕوان دەکرێت  بەرلە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێراق  لە شەممەی داهاتوو، پارتەکانی هەرێم لە نێوخۆدا بگەنە کۆدەنگی.