وتووێژی مەسعوود بارزانی و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i348965-وتووێژی_مەسعوود_بارزانی_و_نوێنەری_نەتەوەیەکگرتووەکان_سەبارەت_بە_پێکهاتنی_دەوڵەتی_نوێی_ئێراق
ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق ، لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەو وڵاتە وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2018 11:57 Asia/Tehran
  • وتووێژی مەسعوود بارزانی و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پێکهاتنی  دەوڵەتی نوێی ئێراق

ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق ، لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەو وڵاتە وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ،  لە چاوپێکەوتنی مەسعود بارزانی  ڕێبەری پەدەکە   لەگەڵ یان کوبیچی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق ، پرسی پێکهێنانی  دەوڵەتی نوێی ئێراق  ، باس  و وتووێژی لەسەر کرا  . 

دەوری هەرێمی کوردستان لە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق و ڕوانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی توندخوازی و تیرۆر لە  پرسەکانی چاوپێکەوتنی  بارزانی و یان کوبیچ بوو  . 

یان کوبیچ لە ماوەی  دوو ڕوژی ڕابردوودا  لەگەڵ پارت و ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان  سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئێراق وتووێژی کردووە . 

یان کوبیچ لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە لەگەڵ   پارتەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاوکاری و هەڵس و  کەوتی هاوبەش  بۆ خێرایی دان لە پێکهێنانی   دەوڵەتێک بە دوور لە  توندرەوی لە ئێراق،  وتووێژی کردووە  . 

یان کوبیچ  هەروەها داوای دامەزرانی  یەکێتی و هەڵوێستی هاوبەش و هاوکاری نیزیکی  پارتەکانی  هەرێمی کوردستانی کرد و وێڕای وشداری دان لەسەر  دواهاتی پڕمەترسی  وەدوا کەوتنی   پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق  لە هەڵوێستی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای  شیعەکانی ئێراقیش  ڕێزی گرت و هیواداری دەربڕی کە  پارت و لایەنەکانی ئێراقی  ، پێشنیارکانی ناوبراو   جێ بەجێ بکەن .