شەرمەزارکرانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازو هاوخەمی بەربڵاوی کوردستانی ئێراق لەگەڵ ئێران
سەرکونسوڵخانەی وڵاتانی جۆربەجۆرو کەسایەتیە ڕامیاری و ئایینیەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان وێڕای ئامادەبوون لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر هاوخەمی خۆیان دەربڕی لەگەڵ گەلی ئێران و پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازیان شەرمەزار کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرکونسولخانەی وڵاتانی چین، کوێت، سەریلانکا، تورکیا، فەلەستین، فەرەنسا،هیندستان، ڕووسیا و ژومارێک لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ئامادەبوون لە نووسینگەی سەرکونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر وێڕای ڕێزگرتن لە شەهیدانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهواز ئەم هەڵمەتە تیرۆریستییەیان ئیدانە کرد و لەگەڵ گەلی ئێران هاوخەمییان ڕاگەیاند .
سەرکونسوڵخانەی وڵاتانی جۆربەجۆر لە کوردستانی ئێراق هەروەها وێڕای مۆر کردنی دەقی یادەوەری لە سەرکونسوڵخانەی ئێران و نووسی نووسراوەیەک، لەسەر پێویستی بەرەنگار بوونەوەی تیروریزم لە هەموو تەوەرەکانی پێداگرییان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ژومارێکی زۆر لە سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەش لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ئامادەبوون و هاوخەمی خۆیان لەگەڵ گەلی ئێران ڕاگەیاند.
سیامەک بورهانی ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر وتی : تیرۆریزم دیاردەیەکی نگریس و ئیدانە کراوە و خەڵک و پارت و کەسایەتییەکانی سیاسی بە ئامادەبوونیان لە سەرکونسوڵخانەی ئێران، جارێکی تر لە سەر ئیدانە کرانی ئەم دیاردە نگریسە ، پێداگرییان کرد .
تیرۆریستان شەممە بیست و دووی دیسەمبەر لەپەراوێزی بەڕێوە چوونی نمایشی سەربازی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەهواز لە باشووری ڕۆژاوای ئێران، بەرەو خەڵکی ئاسایی تەقەیان کرد کە بە هۆیەوە بیست و چوار کەس شەهید و زۆرتر لە شەست کەسیش بریندار بوون.