ئاماری بەرایی ئاستی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i350050-ئاماری_بەرایی_ئاستی_بەشداری_لە_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
کۆمیسیۆنی باڵا و سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان،وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کاتی دەنگ وەرگرتن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژ ناکرێتەوە، ڕایگەیاند تائێستا ئاستی بەشداری لە پارێزگەی هەڵەبجە زۆرتر لە ناوچەکانی تر بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2018 14:21 Asia/Tehran
  • ئاماری بەرایی ئاستی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق

کۆمیسیۆنی باڵا و سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان،وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کاتی دەنگ وەرگرتن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژ ناکرێتەوە، ڕایگەیاند تائێستا ئاستی بەشداری لە پارێزگەی هەڵەبجە زۆرتر لە ناوچەکانی تر بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، شیروان زرار وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵا و سەربەخۆی هەڵبژاردن و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: هەتا کاتژمێر دوازدە بە کاتی خۆجێیی ، ئاستی بەشداریی جەماوەری لە هەڵبژاردنی خولی  پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم، لە دهۆک سەتی بیست و دوو پوینت حەوت و لە هەولێر  سەتی شازدە پۆینت دوو و لە سلێمانی سەتی نۆ پۆینت چل  و چوار بووە و لە پارێزگەی هەڵەبجە ئاستی بەشداری  لە پارێزگەکانی تر زۆرتر بووە و گەیشتووەتە سەتی بیست و سێ پۆینت چواردە.

کۆمیسیۆن  هەروەها پێداگری کردووە کە ماوەی دەنگ وەرگرتن لەم هەڵبژاردنە کەلە کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجێیی  دەست پێکراوە، هەتا کاتژمێر شەشی ئێوارە درێژەی هەبووە و دوای کۆتایی ئەم ماوەیە، کاتی دەنگ وەرگرتن بە هیچ لەونێ درێژ ناکرێتەوە.

 بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، ڕەوتی ژوماردنی دەنگەکان خێرا دوای  کۆتایی دەنگ وەرگرتن دەست پێ دەکرێت و ئەنجامی بەراییشی  بە ئاگاداری پارتەکانی  بەشدار لە هەڵبژاردن دەگەیەندرێت.