خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بەخشرا بە چالاکی بواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جنسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i350320-خەڵاتی_ئاشتیی_نۆبێل_بەخشرا_بە_چالاکی_بواری_بەرەنگاربوونەوەی_توندوتیژی_جنسی
لێژنەی نەرویژیی نۆبێل، خەڵاتی ئاشتی خۆی لە ساڵی٢٠١٨ پێشکەش کرد بە "دێنیس مۆکۆگە"ی پزشکی کۆنگۆیی و "نادیا موراد" کچە کوردی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 13:12 Asia/Tehran
  • خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بەخشرا بە چالاکی بواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جنسی

لێژنەی نەرویژیی نۆبێل، خەڵاتی ئاشتی خۆی لە ساڵی٢٠١٨ پێشکەش کرد بە "دێنیس مۆکۆگە"ی پزشکی کۆنگۆیی و "نادیا موراد" کچە کوردی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ لێژنەی نەرویژیی نۆبێل ئەمڕۆ هەینی لەنێو ٣٣١ کاندیدا، "دێنیس مۆکۆگە" و "نادیا موراد"ی لەبەر چالاکبوونیان لەبواری بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژیی سێکسی و کۆتایی هێنان بە توندوتیژیی جینسی وەک ئامرازێکی جەنگی لە تێکهەڵچوونە سەربازییەکان بەشێوەی هاوبەش، وەک بەرەوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی٢٠١٨ ناساند.

نادیا موراد، کچە کوردی ئێزدیی ئێراقی ڕزگاربووی دەست داعشە کە لە سیپتەمبەری٢٠١٦ ـەوە وەک چالاکوانی ئاشتی و هەروەها باڵوێزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مرۆڤ چالاکی دەکا.

دێنیس مۆکۆگەش پزشکێکی خەڵکی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆیە کە لەسەردەمی شەڕی دووهەمی کۆنگۆ، هەزاران ژنی قوربانی دەسدرێژیی گرووپی لە تێکهەڵچوونە ناوخۆییەکانی کۆنگۆی چارەسەر کردووەو براوەی خەڵاتی جۆراوجۆر لەبواری مافی مرۆڤە.

بەرەوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی٢٠١٧، کەمپەینی نێودەوڵەتیی لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی ناسراو بە ICAN بوو.