هاوپەیمانی بەرەو چێسازی ، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان قەبووڵ ناکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i350338-هاوپەیمانی_بەرەو_چێسازی_ئەنجامی_هەڵبژاردنەکانی_پەرلەمانی_کوردستان_قەبووڵ_ناکا
هاوپەیمانی ئیسلامخوازی بەرەو چاکسازی ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ ساختەکاری بووەو ئەنجامەکانی واقعی نییەو لەلایەن ئەو هاوپەیمانییەوە ڕەت دەکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 15:20 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی بەرەو چێسازی ، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان قەبووڵ ناکا

هاوپەیمانی ئیسلامخوازی بەرەو چاکسازی ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ ساختەکاری بووەو ئەنجامەکانی واقعی نییەو لەلایەن ئەو هاوپەیمانییەوە ڕەت دەکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، هاوپەیمانیی بەرەو ئیسلاح پێکهاتوو لە دوو پارتی یەکگرتووی ئیسلامی وبزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاند کە ئامادەنییە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی کوردستان قەبووڵ بکاو ڕەتی دەکاتەوە.

"قاسم گەڵاڵی" بەرپرسی دەزگەی هەڵبژاردنیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەوبارەوە لە دیمانە لەگەڵ رادیۆ نەوا، ڕایگەیاند کە هاوپەیمانیی بەرەو ئیسلاح ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ڕەت دەکاتەوەو ئامادەی قەبووڵ کردنی ئەو ئەنجامانە نییە، چونکە ئەو ئەنجامانە بەرهەمی ساختەکاریی زۆر لە دەنگەکانی هەڵبژاردنەو ناواقعین و ئەو هاوپەیمانییە ئامادە نییە ئەو پێشێلکارییە قەبووڵ بکات.

ناوبراو پێی داگرت، هاوپەیمانیی بەرەو ئیسلاح داوا لە کۆمیسیۆنی باڵاو سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەکا بوێرانەو ئاشکرایانە بجوڵێتەوەو پێش بگرێ بە پشت ڕاست کردنەوەی دەنگی ساختەو سکاڵاکان پێوشوێن بگرن.

هەروەها دڵنیایی ئەوەی دا کە ئەگەر دەنگە ساختەکاریی بۆکراوەکان لە دەنگە ڕاستەقینەکان جیا بکرێنەوە، ئەنجامەکانی ئێستای هەڵبژاردنەکان دەگۆڕدرێ و ئەنجامی ڕاستەقینە کە پێشاندەری دەنگ و ویستی خەڵکە، دەردەکەوێ.

تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان و بەرەی نوێش بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ساختەکاریی کراوە لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ڕایانگەیاندووە کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەت دەکەنەوەو بەرەی نوێ هەڕەشەی کردووە، بێتوو ئەو ئەنجامانە نەگۆڕدرێن، پەرلەمانیش بایکۆت دەکا.