عەمار حەکیم لەسەرووی شاندێک لە پارتەکانی شیعە و سوننە گەیشتە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i350798-عەمار_حەکیم_لەسەرووی_شاندێک_لە_پارتەکانی_شیعە_و_سوننە_گەیشتە_هەولێر
شاندێکی باڵا لە پارتەکانی شیعە و سوننەی ئێراقی بەسەرۆکایەتی ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی، گەیشتەهەولێر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 13:20 Asia/Tehran
  • عەمار حەکیم لەسەرووی شاندێک لە پارتەکانی شیعە و سوننە گەیشتە هەولێر

شاندێکی باڵا لە پارتەکانی شیعە و سوننەی ئێراقی بەسەرۆکایەتی ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی، گەیشتەهەولێر.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، بەرلە نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە  بیست و شەشەمی ڕەزبەر،  شاندێکی باڵا  لە پارتەکانی شیعە و سوننەی ئێراقی  بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم  ڕێبەری ڕەوتی  حەکیمەی وەتەنی  بەمەبەستی  وتووێژ لەگەڵ  ڕێبەرانی کورد گەیشتە هەولێر.

ئەم شاندە  کە لەلایەن ساڵح موتلەک  ، خالد عوبەیدی  و نوێنەری حەیدەر عەبادی  هاوڕێیی دەکرێت و پێکهاتوو لە نوێنەرانی هاوپەیمانییە مەزنەکانی ئێراقی دایە و بە ئامانجی  وتووێژ لەگەڵ پارتەکان و ڕەوتەکانی کوردستانی لە پێناو بەشداریکردن لە دەوڵەتی نوێی ئێراق ، گەیشتنە هەرێمی کوردستان.

شاندی ئێراقی لە فڕگەی هەولێر  لەلایەن شاندێک  لە نووسینگەی سیاسی  پارتی  بەسەرۆکایەتی فازل میرانی ، پێشوازییان لێ کرا.

شاندی ئێراقی  لە دەستپێک دا،  دیداری  جیاجیایان لەگەڵ مەسعود بارزانی  سەرۆکی پارتی ، نووسینگەی سیاسی ئەم پارتە و نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و جێگری ڕێبەری پارتی ، دەبێت .

کەناڵی تەلەفزیونی  ڕووداو ڕایگەیاند کە سەفەری شاندی ئێراقی بۆ هەرێمی کوردستان دوای ئەوە ئەنجام دەبێت کە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو، پارت و هاوپەیمانەکانی ئێراقی  ، نیگەرانی بەشداری مەرجداری کوردەکان لە دەوڵەتی نوێ و ئەگەری بەشداری نەکردنیان  لە پرۆسەی  سیاسی ئەم وڵاتە، بووە.

بریارە شاندی  باڵای ئێراقی  بۆ سلێمانی سەفەر بکات و لەگەڵ کاربەدەستانی  یەکێتیش  دیدار و وتووێژ بکات.

بەپێی ئەم هەواڵە،  تەوەرەی سەرەکی وتووێژەکان، لێکدانەوەی چۆنیەتی بەشداری کوردەکان لە دەوڵەتی نوێی ئێراقە.