دژایەتی کردنی پارتی لە گەڵ پێکهاتنی حکومەتی زۆرینە لە عێراق
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وێڕای پێداگری لەسەر نەیارەتی کردنی ئەم حزبە لە گەڵ پێکهاتنی حکومەتی زۆرینە لە عێراقدا گوتی ، پارتی دیموکرات بەرنامەی خۆی بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق داوە بە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، فازڵ میرانی دوای چاوپێکەوتنەکانی شاندی عێراقی پێکهاتوو لە رابەرانی پارت و هاوپەیمانیە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم ، رایگەیاند ئامانج لە سەردانی ئەم شاندە بۆ هەرێمی کوردستان باشکردنی پێوەندیی لە گەڵ کورد بە تایبەت پارتی و وتووێژ لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق بووە .
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی گوتیشی ، پارتی بەرنامە و پلانی خۆی بۆپێکهێنانی حکومەتی نێوی عێراق داوە بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو و بەو شاندەشی راگەیاندووە حکومەتی نوێی عێراق نابێ لەسەر بنەمای زۆرینە و کەمینە پێک بێ ، بەڵکوو بنەمای پێکهاتنەکەی رێککەوتن و هاوسەنگیی نێوان هەموو پارت و باڵەکان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی وڵاتە .
میرانی جەختیشی کردەوە هەرێم و عێراق ناتوانن بێ یەکتر بن وپێویستە لە نێوان ئەوان و لە تێکڕای عێراقدا رێککەوتن و هاوسەنگیی و بەشداری راستەقینەی هەموو لایەنەکان لە ئێدارەی کاروبارر دا هەبێ .