ڕێککەوتنی یەکیەتی نیشتمانی وهاوپە یمانی سەدر لەمەڕ دامەزرانی دەوڵەتی تیکنۆ کرات لەعێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i350849-ڕێککەوتنی_یەکیەتی_نیشتمانی_وهاوپە_یمانی_سەدر_لەمەڕ_دامەزرانی_دەوڵەتی_تیکنۆ_کرات_لەعێراق
دوابەدوای چاوپێکەوتن ووتووێژی نێوان شاندێک لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وڕێبەرانی هاوپەیمانی سەدر، دولایەن لەمەڕ چارەسەر کرانی ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر وبەغدا ودامەزرانی دەوڵەتی تیکنوکراتی عێراق بە ڕێککەوتن گەیشتن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 12:56 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی یەکیەتی نیشتمانی وهاوپە یمانی سەدر لەمەڕ دامەزرانی دەوڵەتی تیکنۆ کرات لەعێراق

دوابەدوای چاوپێکەوتن ووتووێژی نێوان شاندێک لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وڕێبەرانی هاوپەیمانی سەدر، دولایەن لەمەڕ چارەسەر کرانی ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر وبەغدا ودامەزرانی دەوڵەتی تیکنوکراتی عێراق بە ڕێککەوتن گەیشتن .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، لەدیدارو چاوپێکەوتنێک کە لەنێوان شاندی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وهاوپەیمانی سەدر بە رێبەرایەتی موقتەدا سەدر ئەنجام بوو، دوو لایەن دەستیان کردە وتووێژ لە مەڕ هەوڵەکانی پارت ولایەنە جۆربەجۆرەکانی وڵاتی عێراق ولەپێناوی دامەزرانی دەوڵەتی نوێی عێراق و هەروەها چارەسەر کرانی ناکۆکیەکانی نێوان هەولێرو بەغدا. بە پێێ ئاگاداری نامەی کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنە ، دوولایەن جەختیان کرد کە دەوڵەتی داهاتووی عێراق دەولەتێکی تیکنوکرات ده بی ولە پێناوی پەرەی خزمەت گوزاری زۆرتر بە خەڵکی ئەم وڵاتە هەوڵ بدات ولەم دەوڵەتەدا هەموو لایەنەکان بنە بڕکردنی گەندەڵی لە عیراق وئاوەدانی وڵات بخەنە سەرەتی کارەکانیانەوە. لە بەشێکی تر لە ئاگاداری نامەکەدا هاتووە کە شاندی یەکیەتی نیشتمانی وهاوپەیمانی سەدر ڕێککەوتوون کە کردەوەی جیدی ویاسایی بە مەبەستی بەدی هاتنی ماف ومووچەی یاسایی کوردەکان لە عێراق وچارەسەرکرانی ناکۆکیەکان وگیرەو کێشەکانی بەردەمی نێوان هەوڵێر وبەغدا ئەنجام بێت.