پەرلەمانی کوردستان لەبارەی قاچاخی نەوت لە هەرێمەوە وشدار دەدات
سه‌رۆکی لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان لە پەرلەمانی کوردستان چه‌ند حاڵه‌تێکی دزی کردن له نه‌وتی هه‌رێمی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "چه‌ندین حاڵه‌تی مه‌ترسیداری دیکه هه‌یه سه‌باره‌ت به یاری کردن به سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێم له‌بواری نه‌وتدا و لە چەند کێڵگەیەکی نەوتیی هەرێمی کوردستان ژمارێک بە هاوکاریی چەن بەرپرسێکی هەرێم نەوت قاچاخ دەکەن".
لهسهرکون کردنی بۆریی نه‌وتی هه‌رێم و بردنی سامانه‌که‌ی و یاری کردن به بژیوی هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران په‌رله‌مان هاته‌ده‌نگ و شێرکۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆکی لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانی کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "پێشتر ئێمه حکوومه‌ت و داواکاری گشتیمان ئاگادار کردۆته‌وه له‌سه‌ر کون کرانی بۆریی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه و چه‌ند جارێکیش ڕامانگه‌یاندووه چه‌ند که‌س و به‌رپرسێک هه‌ن له‌گه‌ڵ داعش بازرگانیی نه‌وت ده‌که‌ن سێ ساڵ پێش ئێستا ئه‌و دۆسیه‌یه‌مان جووڵاند".
ناوبراو وتیشی: "ئێمه وه‌ک په‌رله‌مانی کوردستان و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار ڕامانگه‌یاندووه که له سنووری کێڵگه نه‌وتییه‌کانی "عه‌ین زاله" و "کۆرمۆر" چه‌ندین که‌س و به‌رپرس هه‌ن به‌هه‌مان شێوه بازرگانی به‌سامانی نه‌وت و بژێوی خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونیشی کرده‌وه، "چه‌ندین دۆسیه‌ی دیکه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆ دانی سامانی گشتیمان خستۆته ڕوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دوا لێدوانی سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمدا نکۆڵیی له‌و کارانه نه‌کرد که به‌رامبه‌ر به‌و بۆرییه نه‌وته‌ی هه‌رێم کراوه و نه‌وته‌که‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه براوه".
شێرکۆ جەودەت ئه‌وه‌شی وت:"چه‌ند حاڵه‌تێکی دیکه‌مان ئاشکرا کردووه تایبه‌ته به‌فیڕۆدانی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌کان که چه‌ندین که‌سی له‌پشته‌وه‌یه، به‌ڵام ئێستا حکومه‌ت ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه کردوه و گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه بکات که بۆریی نه‌وتی هه‌رێمیان کون کردووه و نه‌وته‌که‌یان بردووه".
لە ڕۆژانی ڕابردوودا لێژنەی ئاسایشی هەرێمیی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە دوو هێزی ئاسایش و چوار شاروومەندی هەرێمی بە تۆمەتی دزین و قاچاخی نەوت قۆڵبەست کردووە.