یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق، دەچێتە نێو ڕیزی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانەوە
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەئەندامبوون لە ئۆپۆزسیۆنی لەچوار ساڵی داهاتوودا ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک هاوبەش نەبوونی لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی ڕاگەیاند.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند کە وەک ئۆپۆزسیۆن چالاکی دەبێ و هیچ هاوبەشییەکی نابێ لە حکومەتی داهاتوودا.
هەروەها ڕاگەیێندرا کە یەکگرتووی ئیسلامی سکاڵای فەرمی خۆی لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی٣٠ی سیپتەمبەر و ساختەکاریی و تەزویر تێیدا، لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمار کردووە.
لە هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی پێنجی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح پێکهاتوو لە؛ یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی، بەتەوەری یەکگرتووی ئیسلامی، حەفتاو نۆ هەزار و ٤٣٤ دەنگی بەدەست هێناو ئەوە لە کاتێکدایە کە لەهەڵبژاردنەکانی خولی چوارەم ڕێژەی دەنگەکانی ئەو پارتە ١٨٦هەزار و ٧٤١ دەنگ بوو واتە کەمکرانی١٠٧هەزار و ٣٠٧ دەنگی تاقی کردەوە.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی چوارەمی هەرێم، خاوەن دە کورسی بوو و بەگوێرەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە پەرلەمانی پێنجەم پێنج کورسی بەخۆ تەرخان داوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی یەکشەممە٢٩ی ڕەزبەر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەنجامە فەرمیی و یەکجارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی پاش جیاکرانەوەی سەتا سەتی دەنگەکان ڕاگەیاند کە بەگوێرەی، پارتی بە دەس خستنی ٦٦٨هزار و٧٠ دەنگ پلەی یەکەمی بەدەست هێناولەکۆی ١٠٠کورسیی تایبەتی کوردان لە پەرلەمان، چل وپێنج کورسییان بەخۆ تەرخان داوە.