پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق دەوڵەتی ھەرێم پێک دێنن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i351393-پارتی_دیموکرات_و_یەکێتیی_نیشتیمانیی_کوردستانی_عێراق_دەوڵەتی_ھەرێم_پێک_دێنن
پارتی دیموکرات بە ھاوبەشیی یەکێتیی نیشتیمانی دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستانی عێراق دوای پەسەندکرانی یەکجاریی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن پێک دێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2018 08:50 Asia/Tehran
  • پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق دەوڵەتی ھەرێم پێک دێنن

پارتی دیموکرات بە ھاوبەشیی یەکێتیی نیشتیمانی دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستانی عێراق دوای پەسەندکرانی یەکجاریی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن پێک دێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، زوبەیر عوسمان سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە کە پارتەکەی بەنیازە بە ھاوبەشیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دەوڵەتی داھاتوو پێک بێنێ و ئەم دوو پارتە داھاتووی دەستەڵاتی ھەرێم بۆ ماوەی چوار ساڵ بەدەستەوە دەگرن.

زوبەیرعوسمان لە پەیوەندی لەگەڵ شێوازی دابەشکردنی  پۆستە دەوڵەتییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق وتی: براوەی یەکەم دەتوانێ یەکێک لە سەرۆکایەتییەکانی دەوڵەتی ھەرێم و یان پەرلەمان بە خواستی خۆی بە ئەستۆ بگرێت و سەرۆکایەتیی دواتر بسپێرێت بە پارتی دووھەم و پارتی سەرکەوتوو بۆی نییە تەواوی پۆستەکانی سەرۆکایەتیی داگیر بکات.

ئەم قسانە لە حاڵێکدا کراوە کە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە کە لە دەوڵەتی داھاتووی ھەەرێمی کوردستان بەشدار نابێت و وەک لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆن لە سەر چالاکییەکانی پەرلەمانی بەردەوام دەبێت.

پارتەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراقیش دوای پێکھێنانی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش ڕایانگەیاند: ھێشتا زووە لە بارەی بەشداری کردن و یان نەکردن لە دەوڵەتی داھاتوو بڕیار بدەن.

ھەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە سیی سپتامبەردا بەرپا کرا. پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ١١١ کورسیی ھەیە کە یانزەیان تایبەتی کەمینە ھۆزیی و ئایینییەکانە.