پێشنیاری ئێران لەمەڕ کردنەوەی لقێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i351415-پێشنیاری_ئێران_لەمەڕ_کردنەوەی_لقێکی_زانکۆی_زانستە_پزیشکییەکان_لە_ھەرێمی_کوردستانی_عێراق
سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر، لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری پەروەردەی باڵای ھەرێمی کوردستان، پێشنیاری دامەزراندنی لقێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان تاران لە ھەرێمی کوردستانی عێراقی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2018 15:04 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ئێران لەمەڕ کردنەوەی لقێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق

سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر، لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری پەروەردەی باڵای ھەرێمی کوردستان، پێشنیاری دامەزراندنی لقێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان تاران لە ھەرێمی کوردستانی عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی باڵای ھەرێمی کوردستانی عێراق وای بڵاو کردووەتەوە کە دیدارێک لەنێوان شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی مورتەزا عەبادی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەرێمی کوردستانی عێراق و یوسف گۆران وەزیری پەروەردەی باڵای ھەرێم لە ھەولێر ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ئەم ھەواڵە لە دیدارەکەدا ھەردووک لا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران بە تایبەت لە بوارەکانی زانستی،پەروەردەو خوێندن پێیان داگرت.

عەبادی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر، ھەروەھا پێشنیاری ئێران لەمەڕ کردنەوەی لقێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراقی ئاراستەی لایەنی بەرامبەر کرد.

یوسف گۆران وێڕای پێشوازی کردن لەم گەڵاڵەیە پێی داگرت: وەزارەتی پەروەردەی باڵای ھەرێمی کوردستان دامەزرانی لقێک لە زانکۆ جێی بڕواکانی جیھان بەبنەمایەکی چالاکییەکانی خۆی دەزانێ، بەڵام دیارە ئەمەش دەبێ لە ڕێگای تێپەڕاندنی قۆناغە یاساییەکان و خستنەڕووی پرۆپۆزاڵێکی تایبەت لە لایەن ئەو زانکۆگەلەوە ئەنجام بگرێت.