بازرگانانی سلێمانی نیگەرانی دەسپێکی بایکۆتەکان لە دژی ئێرانن
تاجروبازرگانەکانی سلێمانی ، لەدیداروچاوپێکەوتنی جیاجیا لەگەڵ شاندی نوێنەرانی وەزاڕەتی خەزینەداری ئەمریکا وسەرۆک کۆماری عێڕاق نیگەرانی خۆیانیان لە شوێنهاتەکانی نگەتیڤی دەسپێکرانی بایکۆتەکان لە دژی ئێڕان لەگەڵ ئەوان خستە ڕوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، یاسین ڕەحیم جێگری ژووری بازرگانی سلێمانی لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئیس ،ئین ئین، وتی کە لە حەوتەی ڕابردووشاندێک لە ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دیداروچاوپێکەوتنی کردووە وکێشە وگرفتەکانی خۆیان لەوانە نیگەرانی تاجیرە کانی سلێمانی لە شوێنهاتی نگەتیڤی دەسپیکرانی قۆناخی دووهەمی بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران، لەسەر هەرێم لەگەڵ ناوبراو خستەڕوو. ناوبراو وتی کە بەرهەم ساڵح لەم چاوپێکەوتنەدا پیداگری کردووە کە پیداچوونەوە بەسەرکێشەکانیان دا دەکات وکەسێک لە ناو دیوانی سەرۆک کۆمارەتی عێڕاق ، ڕادە سپێرێ
بە کێشەکان دا بچێتەوە و، بۆبەدی هێنانی پێوەندی نێوان ژووری بازرگانی سلێمانی وسەرۆک کۆماریی.هەوڵ دە دا .
ناوبراو لە بارەی ئەگەریی ڕاگیرانی هاوردەکردنی کاڵا لە ئێران وئاڵووێرکردنی تیجاری نێوان هەرێم وئەم وڵاتە وشوێنهاتەکانی نگەتیڤی بەسەر هەرێمی کوردستان لە ئەگەری دەسپێکرانی قۆناخی دوهەمی بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران وتی کە ئەمریکا خوازیاری ڕاگیرانی تۆکمە وتەواوی هەموو ئاڵووێرەکانی تیجاری لەگەڵ ئێرانە ، بەلام بۆ هەرێم ئەگەری جێ بەجێ کرانی وەها کارێک ناکرێ چونکە لە نێوان وڵاتی عێراق وئێران وهەروەها هەرێمی کوردستان وئێران سنووری هاوبەشی درێژخایەن هەیە . یاسین ڕەحیم ڕایگەیاند کە ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی لە وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی خەزینەداری ئەمریکا نیگەرانیەکانی خۆی لەم بارەوە وشوێنهاتە نگەتیڤەکانی ئەم بایکۆتانە بەسەر هەرێمی کوردستانی خستە ڕوو ولایەنی ئەمریکایی نیگەرانی تاجیرە کانی سلێمانی وداواکاریەکانیانی بەڕەوا وئاوەزمەندانە زانی وڕایانگەیاندووە کە ئەم مەسەلە بە ئاگاداری کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەمریکا دەگەیەنن.