بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم
تشرینی یهکهم 29, 2018 04:16 Asia/Tehran
لەئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئامانجەکانی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لەناوچەی ئاڤاشین-باسیانی هەرێمی کوردستان چەند ناوچەیەک بۆردومانکران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەر ئامانجەکان لە ناوچەی ئاڤاشین-باسیان باکووری عێراق، چوار گەریلا گیانیان لەدەستداوە، کە گوایە لەئامادەکاری ھێرشکردندابوون بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ناوچەکە.
تائێستا پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەو بارەوە هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوەو پشتراستی نەکردووەتەوە، کە چوار گەریلای بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە گیانیان لەدەست دابێت.